گۆڕان به‌فه‌رمى ورده‌کارى کوژرانى هه‌ڵسوراوه‌که‌ى ئاشکرا ده‌کات

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یه‌نراوێک له‌باره‌ى رووداوه‌که‌ى شه‌وى رابردووى مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌که بڵاوده‌کاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ر‌پرسێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان هه‌ڵسوراوێکیان بۆته قوربانى.
بزوتنه‌وه‌ى گۆران له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى حوزه‌یرانى 2019 بڵاویکردۆته‌وه ده‌ڵێت: له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ر‌پرسێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکى زۆر له ھه‌ڵسوڕاوانى خۆبه‌خش کۆبونه‌وه، دواى ئه‌وه به‌ھۆى دروست بونى ئاڵۆزى له‌گه‌ڵ گروپێکى چه‌کدارى به‌ناو سکیوریتی، کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌کرێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو" ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشى ناوچه‌که و شارى سلێمانى تێکده‌دات".
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به توندى ئیدانه‌ى ده‌کات و ئۆباڵى هه‌ر روداوێکى نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌ى که رێز بۆ ئارامى و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تى هاوڵاتیانى کوردستان دانانێن.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
راگه‌یه‌ندراوێک له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان-ه‌وه
شه‌وى سێ شه‌ممه، 11ى 6ى 2019، له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌ر‌پرسێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له هه‌ڵسوڕاوان و مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانی، ھێزێکى زۆر له ھه‌ڵسوڕاوانى خۆبه‌خش کۆبونه‌وه. دواى ئه‌وه به‌ھۆى دروست بونى ئاڵۆزى له‌گه‌ڵ گروپێکى چه‌کدارى به‌ناو سکیوریتی، کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشى ناوچه‌که و شارى سلێمانى تێکده‌دات. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به توندى ئیدانه‌ى ده‌کات و ئۆباڵى هه‌ر روداوێکى نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌ى که رێز بۆ ئارامى و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تى هاوڵاتیانى کوردستان دانانێن.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داواى لێکۆڵینه‌وه له کۆى هه‌ڕه‌شه و روداوه‌که ده‌کات. پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان رێوشوێنى یاسایى بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردن و رێگه‌گرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڕه‌شه و روداوانه و پێویسته تۆمه‌تبارانیش سزاى یاساى وه‌ربگرن.
هاوخه‌مى و سه‌ره‌خۆشى له هاوسه‌ر و خێزان و که‌سوکارى رێبه‌ند فه‌رهاد ده‌که‌ین که له پێناوى به‌رگرى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان شه‌هید بووه.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
11ى 6ى 2019
