ھەولێر؛ شۆفێرێک بە گولـلە کوژرا
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
دوو شۆفێر دوای پێکدادانی ئۆتۆمبیلەکانیان لە ھەولێر کێشە لەنێوانیان دروستبوو، بەو ھۆیەشەوە یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی کردووە و شۆفێرەکەی دیکەی کوشتووە.
رووداوەکە لە فلکەیەکی سەر رێگای موسڵ روویداوە، کاتێک دوو ئۆتۆمبیل پێکیانداداوە و دواتر شۆفێرەکان بووە بە شەڕیان.
بەوتەی پۆلیس، یەکێک لە شۆفێرەکان پێنج فیشەکی بە شۆفێرەکەی دیکەوە ناوەوە و بەو ھۆیەشەوە بەسەختی برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بابهتی پهیوهندیدار