که‌سوکارى کوژراوه‌که‌ی گۆڕان قسه‌کانى پۆلیس ره‌تده‌که‌نه‌وه
ورەکاریی کوشتنی پاسەوانی گردی لە زەرگەتە لە زاری کەسوکارەکەیەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
که‌سوکارى پاسه‌وانه کوژراوه‌که‌ی گردی زه‌رگه‌ته‌ى گۆڕان، قسه‌کانى پۆلیس ره‌تده‌که‌نه‌وه که رایگه‌یاندبوو به‌هیچ جۆرێک ته‌قه له مه‌کۆکه نه‌کراوه، به‌ڵکو رووداوه‌که دروستبوونى گرژى بووه له نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و پاسه‌وانى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه.
شه‌وى دووشه‌مه له‌سه‌ر سێشه‌مه پاسه‌وانێکى مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان به‌ناوى «رێبه‌ند فه‌رهاد» ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌به‌رده‌م گردى زه‌رگه‌ته‌دا کوژرا، گۆڕان ده‌ڵێت کوشتنى ئه‌و پاسه‌وانه به‌هۆى ته‌قه‌کردنه‌وه بووه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کداره‌وه، به‌ڵام پۆلیسى سلێمانى ره‌تیده‌کاته‌وه ته‌قه له مه‌کۆکه کرابێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوى فه‌رمى گۆڕان، دواى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رپرسێکى یه‌کێتى له گۆڕان که ناوه‌که‌ى نه‌هێنراوه، به‌ناوى هێزى سکویریتییه‌وه ته‌قه له باره‌گاى گۆڕان کراوه.
حه‌مه‌ى مریه‌م به‌گ، خه‌زورى (رێبه‌ند فه‌رهاد) که له‌روداوه‌که‌دا کوژراوه، ته‌واوى چیرۆکى کوژرانى زاواکه‌ى بۆ هاوڵاتی گێڕایه‌وه و وتى»به‌ره‌به‌یانى سێشه‌مه پێکه‌وه بوین و وه‌ک پێشمه‌رگه و دڵسۆزێک ویستویه‌تى به‌رگرى بکات له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، منیان راسپارد له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک پارێزگارى بکه‌ین و بچینه به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه، ئیداره‌ى گۆڕان قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه کردبوو تا بچینه سه‌ر بیناکه و ئه‌وان رازى بووبوون».
وتیشى «هێزه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌مووى له ئاماده‌باشیدا بوو، ئه‌وه‌بوو ئێمه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌دا بووین و کاتێکمان زانى سێ ئۆتۆمبێلى جام ره‌ش زیاتر له بیست چه‌کدار ده‌بوون هه‌موویان ده‌مامکداربوون، هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئێمه و به‌بێ ئه‌وه‌ى بڵێن تۆ کێیت و چیت و وتیان چه‌که‌کانتان دانێن، ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ین و چه‌ند ساڵه دیفاع له وڵاتى خۆمان ده‌که‌ین، به ئاسانى چه‌ک نه‌ئه‌کراین و که ژماره‌مان حه‌وت که‌س بوو».
وتیشى «ئه‌وه‌نده‌ى من بینیم لاندکلۆزه‌رێک و جێمسییه‌کى ره‌شى جام تاریک بوو، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵم بون وتیان سێ ئۆتۆمبێلى جام ره‌ش بوون، به‌بێ هیچ پرسیارێک دابه‌زین و ته‌قه‌کردنیان ده‌ستپێکرد، کاکه رێبه‌ند ویستى له ده‌ستیان رابکات و له‌پشته‌وه ته‌قه‌یان لێکرد و شه‌هیدیان کرد، کاتێک بیستمان وتیان له نه‌خۆشخانه‌یه و وامانزانى دیله و هه‌واڵمان بۆ هات وتیان ئاوا بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه و شه‌هیده«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، که دوو که‌سیان لێ به‌دیل گرتبوون و که یه‌کێکیان کوڕه‌که‌ى خۆى بووه‌و زۆر عه‌زێتیان دابوون بردبوویانن بۆ کۆمپانیای قه‌یوان و دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى گۆڕان هاتبونه سه‌ر خه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌کێتى، دواى ماوه‌یه‌ک لاى که‌ناڵى کوردسات ئازادیان کردبوون.
حه‌مه‌ى مریه‌م به‌گ وتیشی «دواى ئه‌وه‌ى زانیویایه که‌سێکى ئێمه‌یان شه‌هید کردووه ده‌ستبه‌ردارى دیله‌کان بوون».
خه‌زوورى کوژراوه‌که باسى ژیانى زاواکه‌ى ده‌کات و ده‌ڵێت پێشمه‌رگه بووه‌و به‌شداربووه له‌هه‌موو ئەو کاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستاندا هاتووه‌و پاسه‌وانى شه‌خسى خۆى بووه.
رێبه‌ند فه‌رهاد، خاوه‌نى ژن و مناڵێکه‌و له‌خانووى باوکی‌دا ژیانێکى ساده‌ى به‌سه‌ر بردووه‌و خه‌ڵکى ناوچه‌ى سه‌رگه‌ڵووی سه‌ر به‌ناحیه‌ى سورداشە له‌سلێمانى.
حه‌مه‌ى مریه‌م به‌گ وتى «سکاڵامان تۆمار نه‌کردووه، وه‌ک خانه‌واده‌که ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان جێهیشتووه و خۆى به سیاسه‌ته‌کانى خۆى هه‌ڵده‌ستێت و ئێمه له چوارچێوه‌ى بزوتنه‌وه‌که ده‌رناچین و با قانون و دادگا سه‌روه‌ر بێت، ئه‌گینا ئێمه‌ش ده‌سته‌و وه‌ستان ناوه‌ستین له‌و مه‌سه‌لانه‌دا».
ئه‌و چه‌کداره‌ى گۆڕان که بۆ پاسه‌وانى گرده‌که له‌کاتى رووداوه‌که‌دا ئاماده‌بووه، ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که هێزه جل ره‌شه‌که چه‌ک و فیشه‌کى زۆر له‌دواى خۆیان به‌جێماوه‌و پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌کات.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ده‌ڵێت رووداوه‌که نیگه‌رانى کردوون و چاوه‌ڕوانى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌که‌ن.
چالاک موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت» ئێمه نامانه‌وێت ئارامى شارى سلێمانى تێکبچێت، پێشتر به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌گۆڕان کردووه‌و گۆڕانیش پاسه‌وانه‌کانى زیاد کردووه بۆ پاراستنى و دواتر ئه‌و روداوه‌ى لێکه‌وتۆته‌وه«.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ى ئەو روداوەوە ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له ئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رپرسێکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانی، هێزێکى زۆر له هه‌ڵسوڕاوانى خۆبه‌خش کۆبونه‌وه، دواى ئه‌وه به‌هۆى دروستبوونى ئاڵۆزى له‌گه‌ڵ گروپێکى چه‌کدارى به‌ناو سکیوریتی، کاکه ( رێبه‌ند فه‌رهاد) شه‌هید ده‌بێت و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌کرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو» ئه‌م جۆره ره‌فتاره نابه‌رپرسیارانه ئاسایشى ناوچه‌که و شارى سلێمانى تێکده‌دات، گۆڕان به توندى ئیدانه‌ى ده‌کات و ئۆباڵى هه‌ر روداوێکى نه‌خوازراو ده‌خاته ئه‌ستۆى ئه‌وانه‌ى که رێز بۆ ئارامى و ئاسایش و ژیان و که‌رامه‌تى هاوڵاتیانى کوردستان دانانێن».
له‌به‌رانبه‌ردا، قوباد تاڵه‌بانى ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌کاته‌وه که ئاڕاسته‌ى یه‌کێتیى ده‌کرێت، له‌باره‌ى رووداوى ته‌قه‌کردنه‌که‌ى گردى زه‌رگه‌ته‌ى گۆڕان که که‌سێک به‌هۆى رووداوه‌که‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دوێنێ له تویتێکیدا له‌سه‌ر ئه‌و روداوه ده‌ڵێت «به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پۆلیس، رووداوه‌که په‌یوه‌ندى به یه‌کێتییه‌وه نه‌بووه«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، «به‌هۆى کێشه‌یه‌کى دیکه‌وه ئه‌و رووداوه دروستبووه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه«.
هاوڵاتی په‌یوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێکى یه‌کێتییه‌وه کرد له‌باره‌ى رووداوه‌که‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
هه‌ر دوێنێ سێشه‌مه پۆلیسى سلێمانى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا جه‌ختى له‌وه‌کردۆته‌وه که به‌پێى لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه به هیچ جۆرێک ته‌قه له مه‌کۆکه نه‌کراوه، به‌ڵکو رووداوه‌که دروستبوونى گرژى بووه له نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و پاسه‌وانى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه «کاتژمێر 1:30 ى شه‌وى سێشه‌ممه گرژیی و ئاڵۆزیى ده‌که‌وێته نێوان کۆمه‌ڵێک چه‌کدارو پاسه‌وان (سکیورتی) نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نوه‌ر شێخه، که چه‌کداره‌کان ویستویانه به‌زۆر بچنه ناو نه‌خۆشخانه‌که‌وه‌و چه‌کداره‌کان هێرشیانکردۆته سه‌ر سکیورتییه‌کان‌و ته‌قه دروستبووه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌و دوور له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان».
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه به‌هۆى رووداوه‌که‌وه که‌سێک به‌ناوى (ڕ، ف) برینداربووه‌و هێزه‌کانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌که‌و برینداره‌که‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
هاوکات ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که «به‌پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانى هێزه‌کانى پۆلیس ده‌رکه‌وتووه که به‌هیچ جۆرێک ته‌قه له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌کراوه، ته‌نها کێشه‌که له‌نێوان چه‌کداره‌کان‌و سکیورتى نه‌خۆشخانه‌که‌دا بووه«.
پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن، له‌داهاتووشدا ته‌واوى ڕێکاره یاساییه‌کان بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
لاى خۆیه‌وه، دکتۆر ئه‌نوه‌ر شێخه که نه‌خۆشخانه‌که‌ى به‌رانبه‌ر گردى زه‌رگه‌ته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه و هێشتا کاره‌کانى ته‌واو نه‌کراون، له‌باره‌ى رووداوه‌که‌وه رۆژى سێشه‌مه له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «چومه‌ته ئه‌وێ و پۆلیس ده‌ستى به لێکۆڵینه‌وه کردووه جارێ هیچ شتێکى له‌سه‌ر نازانین و چاوه‌رێى پۆلیس ده‌که‌ین».