سوریا هێرشیکی ئیسرائیلی پوچەڵ کردەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، کاکەلاو عەبدوڵا
هێزی بەرگری ئاسمانی حکومەتی سوریا بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشێکی موشەکی ئێسرائیلی پوچەڵ کردووەتەوە لە تەلحارەی سەر بە پارێزگای دەرعا و زیانی گیانی نەبووە.
سایتی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا هێرشێکی موشەکی ئیسرائیلی پوچەلکردوەتەوە و چەند موشەکێکی خستووەتە خوارەوە لە ناوچەی تەلحارەی پارێزگای دەرعا.
هێرشەکە تەنها زیانی ماددی هەبووە هیچ زیانێکی گیانی لێ نکەوتووەتەوە دواتریش سوپای ئیسرائیل جەنگی ئەلکترۆنی دەستپێکردووە و چەند ڕادارێکی کردووەتە ئامانج.
لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئیسرائیل هێرشە موشەکییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ سوریا و بەتایبەتی پێگەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی و ڕایاگەیاندووە کە سوور دەبێت لەسەر هێرشەکانی تا ئێران لە ناوچەکەدا نەتوانێت پێگەی سەربازی خۆی فراوان بکات کە ماوەی ٨ ساڵە هاوکاری بەشار ئەسەد دەکات و لەماوەی ئەو جەنگەدا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کەس بوونەتە قوربانی.