په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و دۆسیه‌ى نه‌وت ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى کوردى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده ده‌که‌ن و بڕیاره سبه‌ینێ بخرێته به‌رنامه‌ى کارى په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ١٢ى حوزه‌یرانى٢٠١٩، هه‌ریه‌که له په‌رله‌مانتاران، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید و جه‌مال کۆچه‌ر و شیروان میرزا و هۆشیار عه‌بدوڵا ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێن:"له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق راپۆرتێکمان ئاماده‌کردوه سه‌باره‌ت به کێشه‌ى نه‌وت و ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێردرێت، تیایدا چه‌ندین راسپارده‌ى گرنگى تێدایه بۆ پاراستنى مافى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ک راسپارده‌ى گرنگى تێدایه سه‌باره‌ت به مه‌له‌فى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا هاتووه :"ئێمه هه‌ر چوارمان ته‌ئکیدمان کرده‌وه که موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌بێت بگاته ده‌ستى فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ى مانگانه به پێچه‌وانه‌وه حکومه‌تى ئیتیحادى هه‌نگاوى تر ده‌گرێته به‌ر".
ئه‌وه‌شرونکراوه‌ته‌وه له دانیشتنى سبه‌ى پێنج شه‌ممه ئه‌و راپۆرته بخرێته به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى په‌رله‌مانه‌وه.
حکومه‌تى عێراق مانگانه 453 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت و حکومه‌تى هه‌رێم هێشتا له‌مه‌له‌فى نه‌وتدا له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌شتۆته رێکه‌وتن.