سه‌رۆکى هه‌رێم مه‌سرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت راسپارد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کورستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2019 مه‌سرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ڕاسپارد.
دواى ڕاسپاردنى بۆ پێکهێنانى کابینه‌که‌ی، مه‌سرور بارزانى ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیادا هاتووه، "هه‌وڵ ده‌ده‌م به هاوکاریى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى بڕیارى به‌شدارییان له کابینه‌ى نوێ داوه، له واده‌ى دیاریکراودا، پێکهاته‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م بخه‌مه به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان".
سه‌رۆکى ڕاسپێردراوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه کردووه"سوپاس و پێزانینم ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، به هه‌موو فراکسیۆنه‌کانه‌وه ده‌که‌م بۆ ناوزه‌دکردنم و سوپاسى به‌رێز سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌که‌م بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى باسکردووه که هه‌وڵ ده‌دات به هاوکاریى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى بڕیاڕى به‌شدارییان له کابینه‌ى نوێ داوه، له واده‌ى دیاریکراودا پێکهاته‌ى کابینه‌ى نۆیه‌م بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان، تاکو هه‌رچى زووتر بتوانرێت خزمه‌تێکى شایسته‌ى گه‌ل و نیشتمانمان ده‌ستپێبکه‌ن. هیواشى خواستووه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان هاوکاریان بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووتر ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
دواى تێپه‌ڕبوونى هه‌شت مانگ و نیو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، کاندیدى پارتى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه به ٨٧ ده‌نگ دیاری‌کرا.
مه‌سرور بارزانى دوێنێ سێشه‌ممه متمانه‌ى په‌رله‌مانتارانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و سۆسیالیست و پێکهاته‌کانى به‌ده‌ستهێنا.
سه‌رۆکى دیاریکراوى حکومه‌ت ده‌بێت له ماوه‌ى ٣٠ رۆژدا سیڤیى ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بکات، تا له دانیشتنێکدا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.