فڕۆکه‌کانى تورکیا رێگاى نێوان ئامێدى و دهۆکیان بۆردومانکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فرۆکه‌کانى تورکیا رێگاى نێوان دهۆک و ئامێدیان بۆردومانکردو به‌و هۆیه‌وه به‌نزینخانه‌یه‌ک زیانى ماددى به‌رکه‌وتووه‌و زیانى گیانى به‌دواوه نه‌بووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فرۆکه‌کانى تورکیا رێگاى سه‌ره‌کى دهۆک و ئامێدیان بۆردومانکردو به‌نزینخانه‌یه‌کیش که یه‌ک کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى ئامێدییه‌وه دووره و زیانى ماددى به‌رکه‌وتووه و بۆردومانه‌که‌ش نزیک بووه له لقى 18ى پارتییه‌وه.
شه‌ڕى نێوان په‌که‌که و سوپاى تورکیا به‌رده‌وامه له‌ناوچه‌کانى برادۆست و کۆره‌ک، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌مجاره ناوچه‌یه‌کى نزیک له ئامێدى له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه بۆردومانبکرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار