دلین کچه مناڵه‌که‌ى دهۆک به‌خاک سپێردرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ته‌رمى دلین له‌لایه‌ن پزیشکى دادى پارێزگاى دهۆکه‌وه ڕاده‌ستى که‌سوکاره‌که‌ى کرایه‌وه‌و دواتر له گۆڕستانى شاخکێ به‌خاکسپێردرا.
هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆسه‌ى دادگاییکردنى تۆمه‌تبارانى که‌یسى دلین ده‌ستپێبکات و نزیکه‌ى چه‌ند پارێزه‌رێک ئاماده‌یى خۆیان نیشانداوه خۆبه‌خشانه که‌یسى کوشتنى دلین وه‌ربگرن.
تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دهۆک ڕۆژى ٩ى حوزه‌یرانى 2019 له کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند:" له دووه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا دلین وه‌لیدى ته‌مه‌ن ١٠ ساڵان له‌گه‌ڵ برایه‌کى و کوڕى مامێکى چوونه‌ته ده‌ره‌وه و، دواتر براکه‌ى و ئامۆزاکه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و دلین نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
تۆمه‌تباره‌که کوردى شارى موسڵه و چه‌ند ساڵێکه له شارى دهۆک ده‌ژی، ته‌مه‌نى ٤٧ ساڵه و باوکى سێ منداڵه، پۆلیس ده‌ڵێت:" پێشینه‌ى تاوانکاریى هه‌بووه و چه‌ند ساڵێک پێشتریش له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کى دیکه ده‌ستگیرکراوه".
تۆمه‌تباره‌که له دانپیادانانى به پۆلیسى راگه‌یاندووه هه‌وڵیداوه ده‌ستدرێژى بکاته سه‌ر به‌ڵام به‌هۆى هاوکارکردنییه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و دواتر به دارێک کوشتویه‌تى.