پرۆ گۆران له‌سه‌ر کوشتنى پاسه‌وانه‌که داوا ده‌که‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سکاڵا تۆمار بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پڕۆ گۆڕان که مینبه‌رێکن له‌ناو گۆڕاندا له‌سه‌ر رووداوه‌که‌ى به‌ره‌به‌یانى سێشه‌مه که پاسه‌وانێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کوژرا داوا ده‌که‌ن داوایى یاسایى تۆمار بکات.
پرۆگۆران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دادگاکانى هه‌رێم چاره‌سه‌رى نه‌که‌ن، په‌نا ده‌به‌نه به‌رده‌م دادگاى نێوده‌وڵه‌تی.
به‌ره‌به‌یانى سێشه‌مه کاتژمێر یه‌ک و نیوى شه‌و پاسه‌وانێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناوى (رێبه‌ند فه‌رهاد) کوژرا و که‌سوکاره‌که‌شى ده‌ڵێت چاوه‌رێى سیاسه‌تى گۆران ده‌که‌ن و سکاڵایان تۆمار نه‌کردووه.
پڕۆ گۆران له راگه‌یه‌ندراوێکدا که دانه‌یه‌کى بۆ هاوڵاتى نێردراوه، تیایدا هاتووه" پرۆگۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر کاتێک ئه‌م پرۆسه‌یه له کوردستان نه‌توانرا به‌شێوه‌ى یاسایى یه‌کلابکرێته‌وه، به مافى خۆمانى ده‌زانین له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوان سکاڵا تۆمار که‌ین، چونکه ئه‌و تاوانه ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ى هه‌وڵى کوشتن به هۆى بیروباوه‌ڕى سیاسیه‌وه‌و دژیشه به ئازادى راده‌ربرین".
راگه‌یاندراوى پرۆگۆڕان سه‌باره‌ت به په‌لاماره چه‌کداریه‌که‌ى
سه‌ر مه‌کۆى سه‌ره‌کى گۆڕان
شه‌وى ١٠ له‌سه‌ر ١١ ى حوزه‌یرانى ٢٠١٩ تاقمێک چه‌کدارى ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانی، له ئاکامدا پاسه‌وانێکى مه‌کۆکه شه‌هید بوو.
به‌پێى زانیاریه‌کان پێش روداوه‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسى باندێکى چه‌کدارى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ه وه، هه‌ره‌شه له گۆڕان کراوه به‌و پاساوه‌ى له راگه‌یاندنه‌کانى گۆڕانه‌وه هه‌واڵى نادروست له‌سه‌ر (صاحب فخامه) بڵاوکراوه‌ته‌وه. دواتر بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه تاقمێک چه‌کدارى خۆى ناردوه و فه‌رمانى پێکردون ته‌قه له‌مه‌کۆى سه‌ره‌کى و کارمه‌ندانى مه‌کۆکه بکه‌ن.
ئه‌مه جارى یه‌که‌م نیه ئه‌مجۆره به‌رپرسه شه‌ره‌نگخوازانه‌ى یه‌کێتى به چه‌ک و هێز هێرش ده‌که‌نه سه‌ر مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
پرۆگۆڕان وه‌ک به‌شێکى زیندوى بزوتنه‌وه‌که ، پێداگرى سه‌رسه‌خت له سه‌ربه‌خۆیى و سه‌روه‌رى گۆڕان و ده‌کات و به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌م کاره هه‌مه‌جیه ده‌کات که دژه به پره‌نسیپه‌کانى ئازادى و دیالۆگ و پێکه‌وه ژیان و مافه‌کانى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد و راده‌ربرین، هاوکاتیش به‌هه‌وڵێکى مه‌ترسیدارى مه‌به‌ستدار بۆ تێکدانى ئارامى و ئاسایشى کۆمه‌ڵایه‌تى و شێواندنى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان به‌گشتى و شارى سلێمانى ده‌زانێت.
سه‌باره‌ت به‌م کاره قێزه‌ون و ناشارستانیه‌ى ئه‌و میلیشیا حیزبیانه، داوا له دامه‌زراوه‌کانى گۆران ده‌که‌ین که سکاڵا تۆمار که‌ن و، هاوکاتیش داواده‌که‌ین ده‌سته‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌و روادوه پێکبهێنرێ و تاوانبارانى ناسراوو پشت په‌رده‌ش به‌سزاى یاسایى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
پرۆگۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر کاتێک ئه‌م پرۆسه‌یه له کوردستان نه‌توانره به‌شێوه‌ى یاسایى یه‌کلابکرێته‌وه ،به مافى خۆمانى ده‌زانین له دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تاوان سکاڵا تۆمار که‌ین، چونکه ئه‌و تاوانه ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ى هه‌وڵى کوشتن به هۆى بیروباوه‌ڕى سیاسیه‌وه‌و دژیشه به ئازادى راده‌ربرین.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه، پرسه‌و هاوخه‌مى خۆمان بۆ خانه‌واده و خێزان و که‌سوکارى شه‌هید رێبه‌ند فه‌رهاد ده‌نێرین ، که‌گیانى خۆى له پێناوى به‌رگرى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و گۆڕانکارى کرده قوربانى خاک و نیشتیمان.
پرۆگۆڕان - ئه‌وروپا
١١ى حوزه‌یرانى ٢٠١٩