عێراقى عه‌دل و مه‌هدى !

2019-07-03 12:45:19



هاورێ توانا
 ڕاسته‌ عێراق ده‌رده‌ داره‌ به‌ ده‌یان ڤایرۆس، ڕاسته‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ى به‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵه‌یه‌کى مێژووى دروست کرا ! وا چه‌ند ساڵێکه‌  ریزبه‌ندى یه‌که‌م و دووهه‌م به‌رنادات له‌ گه‌نده‌ڵى له‌ کرده‌ى تیرۆریستی، له‌ هه‌ژارى له‌ بێکارى له‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تایه‌کان ئاو کاره‌با ڕێگاو بان له‌ پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له‌ بوونى

كێشه‌ى مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌کان وچه‌ندان ده‌ردى تر و به‌رده‌وام گه‌مارۆیى ئه‌م ده‌وڵته‌یان داوه‌.

 سه‌ره‌ڕاى ڕیاڵیه‌تى دۆخى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ ته‌مه‌ن پێ‌ له‌ ئاشوبه‌ ، که‌چى هێشتا خواستێکى نێو ده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ به‌ هێزکردنه‌وه‌یى عێراق، هێشتا ئه‌کته‌ره‌گلۆباڵه‌کان واشنگتن و پاریس و له‌ نده‌ن و په‌کین مۆسکۆ )که‌ هه‌ر پێنجیان ئه‌ندامى هه‌میشه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش وبه‌مانایه‌ک له‌ماناکان خێرو شه‌ڕى دنیا له‌وانه‌وه‌یه‌ ئه‌وان له‌ بارى ستراتیجى له‌ به‌ر زۆر هۆکار و حساب و کتاب ،پشگیرى له‌ (عێراقى نوێ ) ده‌که‌ن، هێشتا له‌ ئه‌ده‌بیاتى سیاسى و میدیاییاندا (تێرمى ) زاڵ عێراقى مواحده‌! ڕیفراندۆم و لێکه‌وته‌کانى شانزه‌ى ئۆکتۆبه‌ر و به‌هێز گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ (دابڕاوه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ) و داگیرساندنى گلۆپى سه‌وز، بۆ حه‌شدو هێزه‌ عێراقیه‌کان باشترین ئاماژه‌ بوو بۆ سه‌رکردایه‌تى کورد، تا بزانێت که‌ حه‌جمى چه‌نده‌ له‌ ناو هاوکێشه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ئیدى ده‌رکه‌وت که‌وا هێشتا ئاوى به‌رژه‌وندى زلهێزه‌کان ده‌چێته‌ ئاشى ده‌وڵه‌تانى ئیقلیمى و هێز و پێگه‌ى کورد له‌ناوچه‌که‌دا باى ئه‌وه‌نیه‌ که‌ ده‌ستکارى دیزاینى سایک بیکۆ سازانوڤ بکات.

 ئێمه‌ خوێندنه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیمان ته‌نها به‌قه‌د سنورى سێ شار و چه‌ند شارۆچکه‌یه‌که‌ چونکى کردنه‌وه‌ى چه‌ند کونسوڵگه‌ریه‌ک و سه‌ردانى چه‌ند وه‌زیرێکى جه‌نگ له‌ سه‌روه‌ختى شه‌ڕى توش هاتووى داعشدا ، ئێمه‌ى سه‌رمه‌ست و بێ هۆش کرد ! ئیدى وامان ته‌فسیرکرد، که‌ ئه‌وه‌ کۆتا هه‌له‌ سایکس بیکۆ کۆتاى هات! به‌ڵام ئه‌نجام شانزه‌ى ئۆکتۆبه‌ر ئیسته‌یه‌ک به‌خه‌یاڵمان کرا ! هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕووداو نوشستانه‌ وا پێده‌چێت سه‌رکردایه‌تى کوردى فێرکردبێت که‌ موکین نیه‌ ئێمه‌ بتوانین خه‌ون و خواسته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ ڕه‌واکانمان ته‌رجمه‌ى واقیع بکه‌ین.

ئه‌گه‌ر هاوته‌ریب نه‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وندى زلهێزه‌کان، به‌ش به‌حاڵى ئێستا، به‌راورد به‌ عێراقى سه‌رۆکایه‌تیه‌کانى عه‌لاوى جعفرى مالیکى عه‌ببادی، سه‌رۆک وه‌زیران عادلعه‌بدلمهدى هه‌نگاو هه‌ڵوێسته‌کانى به‌ئاراسته‌ى چارسه‌رکردنى کێشه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ئه‌م ئاراسته‌ ئیجابیه‌ که‌ خواستێکى نێو ده‌وڵه‌تى له‌ پشته‌ و گرنگه‌ هه‌رێم وه‌ک ده‌رفه‌تێک بیبینێت و هاوکار بێت بۆ یه‌کلا کردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ هه‌ڵواسراوه‌کان ، چونکى زیاده‌ڕۆیى نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ئه‌کته‌ره‌ له‌هه‌نبه‌ر داواکاریه‌کانى کورد عادل ترینیان بێت ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌و مه‌هدیه‌ ده‌بێت بۆ عێراقیه‌کان که‌ زیاد له‌ هه‌زار ساڵه‌ شیعه‌کان نزا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن (المهدى عجّل الله‌ فرجه‌)؟!    
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار