چۆن پۆستی وەزیری کشتوکاڵ لەپڕ درایە بێگەرد تاڵەبانی؟

پەروین بابەکر کەکاندید بووە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەڵێت لەبەر «یەکڕیزیی» دەستبەرداری بووە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى  که بڕیاربوو پۆستى وهزارهتى کشتوکاڵ وهربگرێت، لهکۆبوونهوهى ئهنجومهنى سهرکردایهتیدا کشاوهتهوه بۆ ئهوهى بێگهرد تاڵهبانى شوێنى بگرێتهوه، دواى ئهوهى پۆستى سهرۆکى پهرلهمانی بەرنەکەوت.

هەریەکە لە ڕێواز فایەق و بیگەرد تاڵەبانی کێبڕکێیان بوو لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام پۆستەکە لە بەرژەوەندی رێواز فایەق یەکلایی کرایەوە لە کۆبونهوهى 6ى تهمموز ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى.

پهروین بابهکر، ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتى  «لهلایهن ههردوو جێگرانى سکرتێرى گشتى و قوباد تاڵهبانییهوه تهکلیفم لێ کرا بۆ وهرگرتنى وهزارهتى کشتوکاڵ، بهڵام دواتر لهبهر بێگهرد تاڵهبانى کشامهوه«.

وتیشى «تهبعهن زۆر دهمێکه خهڵک سى ڤى تهقدیم دهکات بۆ کاندیدبوون، هیچ بیرو خهیاڵم لاى پۆست نهبووه، ئیش و کارێکم ههیهو دهمهوێت لهو رێگهیهوه خزمهت بکهم».

وتیشی «کۆبونهوهى ئهنجومهنى سهرکردایهتى دواکهوت، پاشان له وهستا ڕهسوڵهوه پهیوهندییهکى تهلهفونیم بۆ هات و وتى کاندیدى وهزارهتهکان بهپێى شوێنى جوگرافى دهبێت له ناوچهى پشدهر و بتوێن دهیانهوێت وهزیرێک دابنرێت و تۆیان داناوه، دواتر تهلهفونهکهى دایه دهست کاک قوباد ئینجا دکتۆر بهرههم و وتى ئهوه کاک کۆسرهتیش گوێى لێیه ئێمه ئهمانهوێت مهبهستمانه زۆر زۆر وهزارهتى کشتوکاڵ وهربگریت».

پهروین بابهکر، جهختى لهوهکردهوه که ههر پێى باش نهبووه ئهو پۆسته وهربگرێت.

هەروەها وتی «لهدوایدا کۆبونهوه دهستیپێکرد بۆ پۆستى سهرۆکى پهرلهمان لهنێوان رێواز خان و بێگهرد خان  ههڵبژاردن کرا و دواتر بێگهرد خان نیگهرانبوو منیش وتم ئهو پۆستهى که بۆ من دانراوه با بدرێت به بێگهرد خان».

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى که بهرپرسی ئهو کۆمپانیایانهیه کهخزمەتگوزاریی نهوتی پێشکهش دهکهن، ئهوهشى خستهڕوو که ئهمهى «لهپێناو یهکێتى ناو یهکێتى» کردووه تاکو ببێته کلتور که شهڕ لهسهر پۆست نهکرێت و پۆست رهتبکرێتهوه بۆ یهکڕیزیى.

پهروین بابهکر ئهوهشى روونکردهوه که دکتۆر بهرههم بەفەرمی سوپاسى کردووهو له کۆبونهوهکه باسى ئهوهى کردووه.

هەروەها وتی «پۆستى وهزیرى زۆر گرنگه، بهڵام یهکێتى ناو یهکێتى گرنگتره که پێویسته ژنانى ناو حزبهکان یهکگرتوو بن، بێگهرد خانیش سوپاسى کردم لهگهڵ ههڤاڵانى دیکهى سهرکردایهتى لهوانه وهستا رهسوڵ».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار