هاوڵاتی زانیارى لەسەر پله بەرزکردنەوەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

وهزارهتى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێم داواى له ئهنجومهنى وهزیران کردووه دهستبکرێت به پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهران، بهڵام تا ئێستا وهڵامنهدراوهتهوه و دراوهته دهست کابینهى نۆیهم.

رێباز حهملان وهزیرى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتی وت «چوار مانگ لهمهوبهر به نوسراوى فهرمى داواى دهستپێکردنهوهى بهرزکردنهوهى پلهى فهرمانبهرانمان کردووه و نوسراوهکه ئاڕاستهى ئهنجومهنى وهزیران کراوهو تا ئێستا وهڵامنهدراوهتهوه«.

بۆ ههر مانگێک موچهى فهرمانبهرانى ههرێم 881 ملیار دینارهو به جێبهجێکردنى  پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهران ئهو بڕه دهگاته زیاتر له 900 ملیار دینار.

بهشى راگهیاندنى وهزارهتى دارایى و ئابوورى ئهوهى بۆ هاوڵاتی روونکردهوه که رێباز حهملان وهزیرى دارایى و ئابوورى حکومهتى ههرێم بۆیه نوسراوى بۆ ئهنجومهنى وهزیران کردووه، چونکه کاتى ئهوه هاتووه راگرتنى پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهران کۆتایى پێبێت و دهستپێبکرێتهوه و پهیوهندى بهوه نهبووه که رهههندى دارایى ههیه.

ههروهها باسى لهوهشکرد پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهران کهمتر له 30 ملیار دینارى مانگانه جیاوازى ههیه و دهتوانرێت جێبهجێ بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار