44 گوندی گه‌رمیان لەتاریکیدا دەسووتێن

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی - دیمهن ئیسماعیل

کاتژمێر 12ى نیوهرۆ بوو، سهید قادر پیاوه بهتهمهنهکەی ناحیهى ئاوهسپی لهکێڵگە کشتوکاڵیەکەی گهڕایهوه، رۆشتە لای تانکی ئاوی حەوشە خۆڵاویەکەیان و دهم و چاوى شۆردو دواتر له سێبهرى ماڵهکهى دا بههیلاکى دانیشت.

 سەید دەستێکی بە ناوچاوانی پڕ لە عارەقی ڕەشهەڵگەراویدا هێناو وتی «چاوهرێ دهبین خودا ههوایهکى فێنک ههڵبکات تا کهمێک فێنک ببینهوه".

٤٤ گوندی سنوری گهرمیان تا ئێستا بێ کارەبان و بەم هۆیەشەوە زۆرێک لە دانیشتوانەکەی چۆڵیان کردوە. ئەگەرچی حکومهت بهڵێنى راکێشانى کارهباى پێداون بهڵام تاوکو ئێستا کێشهکه چارهسهر نهکراوه.

سهید قادر، تهمهن 70 ساڵ هێشتا دەیەوێت چەند ساڵێکی تریش بەرگەی بێ کارەبایی بگرێت، بەڵام وا دیارە هەڵکشانی تەمەنی یارمەتی نادات.

سهید قادر، وتى «ژیانمان زۆر سهخته به هیلاکى و ماندوبونى دهگهڕێینهوه ماڵهوه بهڵام کارهبامان نیه، شهوان له ژێر پهرده کوله دهخهوین، مۆلیدهى خۆمان به کهمى ئیش پێدهکهین شهوان ناگات به کاتژمێر 9 دهخهوین»

وتیشى «سهیر کردنى تهلهفزیۆنیش لاى ئێمه بوه به شتێکى نامۆ، سهلاجهشمان نیه بۆ پهیداکردنى پارچهیهک بهفر ناچارین بهیانیان روبکهینه ئهو شارانهى دهوروبهرو بازاڕ بکهین»

ئهگهرچى چهندین جار نوسراویان ئاراستهى ئیدارهى گهرمیان کردوه بهڵام ههوڵهکانیان بێ ئهنجام بوه.

سۆران داود، تهمهن 38 ساڵ، پێشمهرگهیه، دانیشتوى گوندى قاسم ئاغایایە لە باشووری رۆژئاوای کەلار، ئەو گوندەش بێکارەبان لەکاتێکدا کەمتر لە ١٠ کیلۆمەتر دوورە لە قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای لێیەو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وەزارەتی کارەباوە هەیە.

باس لهوه دهکات که ژیانى بژى و مهمره دهکهن، وتى «مۆلیدهى بچوکمان ههیه کارى پێدهکهین، نیوهڕوان 3 کاتژمێر کارى پێدهکهین، شهوانیش 3 کاتژمێر دواتر دهیکوژێنینهوه«

بهردهوام بوو وتى «ههموو رۆژێک له گهڵ براکهم دهڕۆین بۆ بازاڕى شارى کهلار بهفر (سەهۆڵ) دهکڕین، بههۆى کهمى کارهباى مۆلیدهکهوه بهفرگرهکهشمان بهفر ناکات»

«شهوانه له ژێر پهرده کوللهدا دهخهوین ژیانمان زۆر خراپه، ئهگهر شهوان کزهیهک ههڵبکات فێنکمان بکاتهوه جگه لهوه هیچ ههواو موبهڕیدهشمان نیه«.

گەرمیان بە گەرمترین ناوچەی کوردستان دادەنریت و لە هاویناندا پلەی گەرمیان سەرویی ٤٠ پلەی سەدیەوە زۆرجار دەگاتە ٥٠ پلەی سەدی، ئەوەش گەرمایەکی تاقەتپڕۆکێنە بەتایبەتی ئەگەر کارەبا نەبێت.

قەزای کەلار بە سەرجەم ناحیەو گوندەکانیانەوە ژمارهى دانیشتوانهکهى دەگاتە نزیکهى 300 ههزار کهس، بهپێى ئامارى بهرێوهبهرایهتى ئیدارهى گهرمیان له سنورهکهدا بهگشتى (411) گوند ههن، (343) گوند ئاوهدان کراوهتهوه، (68) گوند چۆڵکراوی ههیه.

سەرجەم ئەو گوندانە لە مەرگەساتی وێرانکاریی ئەنفالدا خاپورکران، هەندێک دوای راپەڕین بە شێوەیەکی ڕیژەیی ئاوەدان کرانەوە، بەڵام هێشتا دەیان گوندیان با خاپورکراوی و بەبێ ژیان ماونەتەوە.

بهڕێوهبهرى گهرمیان باس لهوه دهکات که قوباد تالهبانى جێگری سەرۆکی حکومەت ساڵی 2018 سهردانى گوندهکانى کردوه بڕیارى چارهسهرکردنى کێشهکانى داوه، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

سیامهند محمد، وتهبێژى بهرێوهبهرایهتى کارهباى گهرمیان بۆ هاوڵاتی وتى «تاکو ساڵى 2014 لهکۆى 198 گوند تاوهکو ئێستا کارهبا بۆ 154 گوند راکێشراوهو کێشهى بێ کارهبایى چارهسهرکراوه«

بهردهوام بو وتى «لهئێستادا 44 گوند کێشهى ههیه بهڵام بههۆى نهبونى بودجهوه نهمانتوانیوه چارهسهرى بکهین».

سهبارهت به ههوڵهکانیان وتى «نوسراومان ئاراستهى وهزارهت کردوه، رەزامەندی بۆ دهرچوه کاتێک کێشهى قهیرانى حکومهت نهمێنێت بودجهى بۆ تهخان دهکهن و کێشهکان چارهسهر دهکهن»

لهبهرامبهر دا ئهندامێک ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى رونیکردهوه ساڵى 2018 قوباد تالهبانى بهتایبهت سهردانى گوندهکانى کردوه بریارى چارەسهرى داوه، وتی «بهلام تهنیا قسهبوه«.

کهریم عەلی، ئهندام ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى له لیژنهى وزهو سامانه سروشتیهکان بۆ هاولاتی وتى «پێش ههلبژاردنى سالى 2018 بریارى چارهسهر کردن دراوه بهلام بهداخهوه تهنیا قسهبوه«

وتیشى «تاوهکو ئێستا سێ جار نوسراومان ناردوه بۆ چارهسهرکردن و دابینکردنى ئهو بڕه بودجهیه که 4 ملیار دیناره بۆ چارهسهرى کێشهى کارهباى ئهو 44 گونده، بهداخهوه گوێیان بۆ نهگرتوین»

هاوڵاتی پهیوهندى به «قوباد تاڵهبانی»و  نوسینگەیەکەوە کرد، بهڵام وهڵامى نهدایهوه، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ وادەی پۆستەکەی لەکابینەی هەشتەم کۆتایی دێت و بەهەمان پۆست لە کابینەی نۆیەم دەستبەکاردەبێتەوە، بەڵام دانیشتوانی ئەو ٤٤ گوندە بەدیار بەڵێنەکەیەوە دەستووتێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار