نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕێواز فایه‌ق ده‌كات

5 ساڵ لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت پاڵپشت و هاوكارده‌ين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە "بەڕێز خاتوو د. رێواز فایەق، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان دەخوازم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، پەرلەمانی كوردستان رۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایی مافەكانی گەلی كوردستان، رێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌، هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناخى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن".

نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت "ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكارده‌بين بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار