پۆلیسی سلێمانی باندێك ده‌ستگیر ده‌كات كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو
5 ساڵ لەمەوپێش
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باندێكی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌هاوڵاتییه‌ك كردبو له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك پاره.
پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتی (ح، م، غ) له‌سه‌ر كه‌سێك كه له‌رێگه‌ی موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌و ته‌قه‌لێكردنی لێكردووه له‌ماڵ‌و دوكانه‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر بڕی 10 هه‌زار دۆلاری پێنه‌دا، دوای وه‌رگرتنی وته‌ی سكاڵاكارو بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو زانیاری وردیان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار كۆكرده‌وه.
سه‌رئه‌نجام دوێنێ 2019/7/10، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا خاوه‌نی موبایله‌كه بدۆزرێته‌وه كه تۆمه‌تبارێكه به‌ناوی (س، ح، س) له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا.
له‌دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبار رایگه‌یاندووه كه سێ كه‌سی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌و هاوكارییان كردووه له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سكاڵاكار.
دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن‌و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی توانرا تۆمه‌تبار (ی، ع، ق) له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیر بكرێت.
هاوكات هه‌ردو تۆمه‌تبار (ج، ع، ق - د، ن، أ) له‌قه‌زای پێنجوێن‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیركران.
له‌ئێستادا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه به‌بریاری به‌رێز دادوه‌ر راگیراون‌و له‌لایه‌ن به‌شی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن دانیشتوانی سنوره‌كه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی هاوڵاتیاندان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان‌و دابینكردنی كه‌شێكی هێمنیی‌و ئارام بۆیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان