ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى به ئاره‌زوومه‌ندانه گه‌راونه‌ته‌وه عێراق ئاگادارده‌کرێنه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى لوتکه بۆ کاروبارى ئاواره و په‌نابه‌ران ئاگادارى ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌کاته‌وه له دواى ساڵى ٢٠١٤ هه‌تا ئێستا به شێوازى خۆویستانه (ئاره‌زومه‌ندانه) گه‌ڕاونه‌ته‌وه عێراق یا هه‌رێمى کوردستان فۆڕمى ئۆنلاینى ده‌زگاى لوتکه پڕبکه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى سودمه‌ندونیان له خزمه‌تگوزاریه‌کانیان.
له‌ئاگادارینامه‌یه‌کدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه ئاماژه به‌وه‌کراوه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه (SFRDA) پێشکه‌شى ده‌کات، که بریتین له، "تۆمارکردن و ڕێکخستنى لیستى ناوى ئاواره و په‌نابه‌ران به‌مه‌به‌ستى ڕاوێژ و هاوکارى یاسایى له نوێکردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌کانیان و ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانى تواناکانیان له دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کار".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو بۆ دابینکردنى هاوکاریى خۆراکی، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له ناوخۆى عێراقدا.
له ئاگادارینامه‌که‌دا، ده‌زگاى لوتکه هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردووه، په‌نابه‌رانى عێراقى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌توانن سودمه‌ندبن له هاوکارى و ڕێنماییه‌کانى نوێنه‌ره‌کانى ده‌زگاى لوتکه بۆ وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ری.