له‌روداوێکى هاتوچۆدا 4 که‌س بوونه قوربانى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌نێوان قه‌زاى سۆران و ناحیه‌ى چۆمان له‌سه‌ر رێگاى هامڵتۆن، روداوێکى هاتوچۆ رویدا و دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوانى دیکه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌مموزى 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى سۆران رایگه‌یاند: له گوندى واره‌که‌ون له نێوان سۆران و چۆمان روداوێکى هاتوچۆ رویداوه و تیایدا تاکسییه‌ک وه‌رگه‌ڕاوه، به‌هۆیه‌وه 2 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌کێکیان بێسه‌روشوێنه له روباره‌که‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى سۆران وێنه‌کانى و ڤیدۆیى روداوه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار