ئاسۆ کانه‌بى: ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێپه‌ڕیوه‌ هه‌ر په‌یکه‌ر بۆ مردوو بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

ئاسۆ کانهبى، لهساڵى 1992 لهدایکبووه و له منداڵیهوه بههرهى وێنهکێشانى ههبووه و بهشى شێوهکارى پهیمانگاى هونهره جوانهکان و کۆلێژى هونهرى  لقى پهیکهرسازى تهواو کردووه، بهشدارى چهندین پێشانگاى له ناوهوه و دهرهوهى وڵات کردووه، 12ساڵه کارى پهیکهرسازى دهکات، لهپاڵ هونهرهکهیدا کارى دهلاکى دهکات.

 

هاوڵاتى: هونهرى پهیکهرسازى چییه لاى تۆ؟

ئاسۆ کانهبى:  بهڕاى من هونهرى پهیکهرسازى لهکۆندا زیاتر بۆ پهرستن بهکاردههات، بهڵام لهئێستادا بۆ وروژاندنى بابهتێک یان پهیامێک یان جوانى پێشکهش به کۆمهڵگا دهکرێت لهلایهن هونهرمهندهکهوه، بهتایبهتیش بهبڕواى من ههموو شتێک دوو لایهنى ههیه، دهکرێک له ڕێگهى هونهرى پهیکهرسازیهوه خزمهت به ئاینى ئیسلام بکرێت، به پێچهوانهشهوه.

‌هاوڵاتى: ئایا هونهرهکهت بۆته دابین کردنى بژێوى ژیانت؟

ئاسۆ کانهبى:  له کوردستاندا تاکو ئێستا نهبۆته کار و بژێوى ژیانى هونهرمهندهکه دابین بکات، بهڵام بۆمن تائاستێکى باش بۆته بژێوى ژیانم له ڕێگهى فرۆشتنى کارهکانمهوه.

‌هاوڵاتى: چۆن دهتوانیت هونهرهکهت پێشبخهیت؟پلانت چییه؟

ئاسۆ کانهبى:  لهئێستادا سهرقاڵى کردنهوهى ناوهندێکم بهناوى ئاسۆ که دهبێته ئاسۆیهک بۆ هونهرى پهیکهرسازى له کوردستان و به بزنزکردنى هونهرى شێوهکارى و دهربازبون لهو گێژاوهى که هونهرى شێوهکارى تێیکهوتووه، وه ناوهندهکه دهبێته ئاسۆیهک بۆ ئهو بههرهمهندانهى دهیانهوێت پهره به تواناکانى خۆیان بدهن و ببێته جێگایهک بۆ کڕین و فرۆشتنى کارى هونهرى.

هاوڵاتى: ههندێک له پهیکهرهکانت کهسایهتى سیاسین، ئهمه داوات لێکراوه یان حهزى خۆته؟

ئاسۆ کانهبى: لهڕاستیدا زۆرجار داوام لێکراوه که کاریان بۆبکهم، ههندێک له کارهکانیشم خواستى خۆم بووه.

هاوڵاتى: جگه له پهیکهرى مردووهکان؟هى زیندوهکانیش دهتاشیت لهسهر خواستى خۆیان؟

ئاسۆ کانهبى:  ئهو سهردهمه تێپهڕیوه ههر پهیکهر بۆ مردوو بکهین، من زۆر جار پهیکهرى کهسایهتیهکان یان ئهو کهسهى کارێکى دهوێت، من ههر وهک لایهنى ئیستاتیکى دهیکهم، یان لایهنى ماددى، چونکه پێم وایه هونهر لاى من ههر ئهوه نیه، بهڵکو دروست کردنى پهیکهر تهنیا بۆ جوانیه و هیچى تر، هونهر له ناخى خۆمدا شتێکى تره که دهبێت کارى هونهرى پهیامێکى له پشتهوه بێت ئهو کات پێى دهوترێت هونهر. 

هاوڵاتى: تائێستا کێ داواى لێکردویت که پهیکهرى بۆ بتاشیت؟

ئاسۆ کانهبى:  زۆرێک له خهڵکى ئاسایى و کهسى سیاسى و کهسایهتى حکومى، بهڵام من زیاتر کار بۆ کهسه تایبهتهکان دهکهم، کهمتر کار بۆ سهر شهقام و شوێنه گشتیهکان دهکهم.

هاوڵاتى: کێ خهرجیى کارهکانت دابین دهکات؟

ئاسۆ کانهبى: تهنیا خۆم، خۆم ناوهندێکم ههیه که کارهکان دهکهم و دهیانفرۆشم که ئهمه بۆته بهشێکى سهرهکى داهاتى من تا بتوانم پهره بهتوانا و کارهکانم بدهم لهئێستادا.

‌هاوڵاتى: پهیکهرێک چهند کاتى پێویسته بۆ دروست کردنى؟چهندى تێدهچێت؟

ئاسۆ کانهبى:  بهپێى پهیکهرهکه جیاوازه و کات و تێچووى دهگۆڕێت، بهڵام به گشتى پۆترێت به 300 دۆلار  دهکهم و مهدالیا به 100 دۆلار.

هاوڵاتى:ئایا ئهمه نرخێکى ستانداره و یان هونهرمهندهکه دیاریدهکات؟

ئاسۆ کانهبى: زۆرجار پێمان دهوترێت که ئهمه نرخێکى زۆر ههرزانه و بهڵام لهڕاستیدا من دهمهوێت ئهم هونهره به بینهرى کورد ئاشناکهم و زیاتر کهسى ئاسایى حهز بهم هونهره بکات، کارهکانم بچێته ماڵ به ماڵى ئهم کۆمهڵگایه، چونکه پێم وایه ئهم هونهره بهم شێوازه پێشکهوتنى بهرچاو بهخۆیهوه دهبینێ، لهوهش تێبگهن که پهیکهر بۆ پهرستن نیه لهم سهردهمهدا.

هاوڵاتى: بهکارى چ پهیکهرسازێکى جیهانى سهرسامیت؟

ئاسۆ کانهبى:  ئۆگیست ڕۆدانى فهرهنسى بهردهوام بهدواداچون بۆ کارهکانى دهکهم که زۆر پێى سهرسامم و  کارهکانى چێژم پێدهبهخشێت.

هاوڵاتى: هونهر لاى تۆ چى دهگهیهنێت؟

ئاسۆ کانهبى: هونهر دهبێت داهێنان بێت پهیامێک له پشتیهوه بێت جا گرنگ نیه هونهرمهندهکه به چ شێوازێک دهیگهیهنێت، لاى من لهڕێگهى دروست کردنى پهیکهرهوه دهتوانم بهو ئامانجه بگهم، چونکه ئازادى تهواو دهستهبهره تیایدا و کاتێک خهریکى کارێکى پهیکهرسازین چێژى تهواو دهبهخشێت به روح و بیرکردنهوهى من، ههست به خۆشهویستى و بونى خۆم دهکهم، لهو کارانهى کهبۆ خۆمى دهکهم دهتوانم جیاوازتر بیربکهمهوه لهکهسانى ئاسایى و زۆر جوانکارى تێدادهکهم و تهنانهت واى لێدهکهم ههست دهکهم هونهر نیه، بهڵام ههندێک جار من بۆ دهستکهوتنى پاره دهیکهم، بۆئهوهى لهڕێگهیهوه پهره بههونهرهکهم بدهم.

‌هاوڵاتى: له کوردستان هونهرى پهیکهرسازى له چ ئاستێکدایه؟

ئاسۆ کانهبى: له ئاستێکى زۆر لاوازدایه، بهداخهوه که کهسانێکى زۆر بهتوانا و باش ههن، بهڵام هیچ کهس و لایهنێک نیه هاوکارت بێت و دهستت بگرێت تا بگهیته سهر پێى خۆت، چونکه هونهرێ: نیه ئاسان بێت و له ههموو جێگهیهک بتوانى بیکهیت، بۆیه پێویستى به شوێنى تایبهت و کهرهستهى باش ههیه، لێرهش که کهسێک داواى کارێک دهکات دهتبهستێتهوه به ئهو مهرجانهوه که بۆت دادهنێت و ئاوا بێت و ئاوا بێت که ئهوه رێگرى دهکات له داهێنان و کارى نوێگهرى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار