کەمیی ڕێژەی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان

(کەم چالاکی غودەی دەرەقی)

2019-08-09 15:41:57



دیاری ئەبوبەکر

ڕژێنی سایرۆیدی، یاخود غودهی دهرهقی که لهنێو خهڵکدا باوه، ڕژێنێکه دهکهوێته بهشی ناوهڕاستی ملهوه. کهتێیدا هۆڕمۆنی سایرۆید دروستدهکرێت و دهردهدرێت. هۆڕمۆنی سایرۆیدیش پێویسته بۆ زیندهچالاکییهکانی لاشهمان و چهندین کاری گرنگی لاشه. ههر تێکچوون و ناڕێکییهک له درووستبوون و دهردانی ئهم هۆرمۆنانه دهبێته هۆی تێکچوونی لاشهو دهروونی کهسی تووشبوو.

کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆن ، حاڵەتێکە کەتێیدا سایرۆیدەڕژێن لەتوانایدا نییە بڕی تەواو لەهۆڕمۆنی سایرۆید بەرهەم بێنێت کەبەرپرسە لەڕێکخستنی زیندەچالاکییەکانی لەشمان، هەرکات ڕێژەکەی کەم بکات ئەوا زیندەچالاکییەکانی لەشمان خاودەبنەوە.

هەرچەندە خەمڵاندنەکان جیاوازن، بەڵام نزیکەی ١٠ ملیۆن ئەمەریکی پێدەچێت توشی ئەم حاڵەتە تەندروستیە بووبن. لەڕاستیدا ، لەسەدا١٠ی ئافرەتان دەناڵێنن بەدەست کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان .

هەروەها له توێژینهوهیەکی ساڵی 2015دا، لهنێو  دوو هەزارو 13 بهشداربوودا لهشاری ڕانیه، نزیکهی 70 بۆ 100ی کهسهکان دووچاری کهمی دهردانی سایرۆید بووبن. له نێوانیشاندا 87 کهس تووشی زۆری دهردانی ئهم هۆرمۆنه بوبوون.

لهتوێژینهوهیەکی دیدا که لهنێو 60 نهخۆشی شاری ههولێردا کراوهو لهگۆڤاری پزیشکی بابیلۆن بڵاوبۆتهوه لهساڵی 2018دا. بینراوه کهڕێژهی تووشبوون بهنهخۆشی کهمی دهردانی سایرۆید لهو ژنانهدا زیاترن کهتووشی جۆری دووی شهکره بوون.

دیاردەی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان، زۆر لەوە بەربڵاو ترە کەبیری لێ ئەکەیتەوە !

بەملیۆنان کەس توشی کەمی سایرۆید بوونە، بەڵام پێیان نەزانیوەو درکیان پێ نەکردووە .

هۆکارەکانی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆن :

دوو هۆکاری سەرەکی و بەربڵاومان هەیە بۆ ئەم نەخۆشییە .

* یەکەم: پەیدا ئەبێت لە ئەنجامی هەوکردنی سایرۆیدە ڕژێن کەپێشتر تووشت بووەو ڕزگارت بووە لێی، یاخود هێشتا هەوکردنەکە بەردەوامە .

کە ئەم هەوکردنە رێژەیەکی زۆر لە خانەکانی سایرۆیدە ڕژێن تێکدەشکێنێت یاخود لەناویان دەبات، بەمەش لەتوانایاندا نییە کەبڕی تەواو سایرۆیدە هۆڕمۆن بەرهەم بهێنن .

یەکەم بەربڵاوترین هۆکار بۆ تێکچوونی سایرۆیدەڕژێن پێی دەوترێت (خۆیەبەرگرییە هەوکردنی سایرۆید)

و پێشی دەوترێ (هەوکردنی  hashimoto )، کەبریتییە لەشێوەیەکی هەوکردنی سایرۆید، هێرشی سیستەمی بەرگری لەشی نەخۆشەکە بۆ سەر سایرۆیدەڕژێنەکانی خۆی هۆکارە بۆ ئەوەی توشی ئەم نەخۆشییە ببێت.

*دووەم بەربڵاوترین هۆکار بریتییە لە «چارەسەرە پزیشکییەکان»

چارەسەرکردنی زۆر حاڵەتی نەخۆشی سایرۆیدەڕژێن بە لابردنی بەشێک یان تەواوی سایرۆیدەڕژێن دەبێت .

ئەگەر تێکڕای بارستایی ئەو خانانەی کە سایرۆید بەرهەمدەهێنن و ماونەتەوە پاش نەشتەرگەری، نەیانتوانی ڕۆڵی تەواو بگێڕن بۆ لاشە، ئەوا نەخۆشەکە توشی کەمچالاکی سایرۆید ئەبێت و ئەم حاڵەتە زۆرجار بەهۆی نەشتەرگەری شێرپەنجەی سایرۆیدییەوە ڕووئەدات .

بەڵام هەندێک کات نەشتەرگەری ئەنجامدەدرێت بۆ لابردنی گرێی مەترسیدار، کە تیایدا نیوەی سایرۆید  (پل)ێکی ئەهێڵرێتەوە بەبێ شێواندن .

هەندێک جار ئەم تاکە «پل»ەی سایرۆیدە ڕژێن کە ماوەتەوە هەڵدهسێت بەبەرهەمهێنانی بڕی تەواوی سایرۆید کە لەش خواستی لەسەرەو پێویستییەتی .

بەڵام لەهەندێک نەخۆشدا، ڕەنگە دوای چەند ساڵێک دەربکەوێت کە «پل»ە ماوەکەی سایرۆیدەڕژێن ناتوانێت بڕی خوازراوی هۆڕمۆن بۆ لەش دابین بکات .

هەروەها، هەڵئاوسان و هەندێک حاڵەتی ناتەواوی دیکەی سایرۆیدەڕژێن دەتوانرێ چارەسەر بکرێت بەبەکارهێنانی ئایۆدینی تیشکدەر. ئامانج لەچارەسەرکردن بەم ئایۆدینە تیشکدەرە (لەحاڵەتە نامەترسیدارەکان لەناوبردنی ئەو بەشەی سایرۆیدەڕژێنە بەمەبەستی ڕێگری کردن لەهەڵئاوسان و گەورەبوونی زیاتری ڕژێنەکە، یاخود ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆری سایرۆیدە هۆڕمۆن (زۆر چالاکی سایرۆیدەڕژێن).

هەندێکجار، بەهۆی بەکارهێنانی گەردی ئایۆدینی تیشکدەر بەمەبەستی چارەسەر، ئەوا ژمارەیەکی زۆر لەخانەکانی سایرۆیدەڕژێن زیانیان پێئەگات و تێکئەشکێن، بۆیە نەخۆشەکە پاش یەک دوو ساڵ دوای چارەسەرییەکە توشی کەمی سایرۆید دەبێت.

هەرچۆنێک بێت ئەم حاڵەتەیان (کەمچالاکی سایرۆیدەڕژێن ) بەباشتر دائەنرێت ، وەک لەحاڵەتە بنچینەییەکە (زۆر چالاکی سایرۆیدەڕژێن ) .

هەروەها کۆمەڵێک هۆکاری تری دەگمەن هەن کە دەبنەهۆی توش بوون بەکەمی سایرۆید .

* یەکێک لەوانە هەبوونی سایرۆیدەڕژێنێکی ئاسایی و بێ کێشەیە کەچی بڕی تەواو سایرۆیدە هۆڕمۆن بەرهەم ناهێنێت! ئەمەش بەهۆی هەبوونی کێشە لە «ژێر مێشکە ڕژێن».

ئەگەر ژێر مێشکەڕژێن بڕی تەواو لە «هۆڕمۆنی هاندەری سایرۆیدەڕژێن TSH « بەرهەمنەهێنێت، ئەوا سایرۆیدەڕژێن ئاگاداری پێناگات بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆن! هەربۆیە هۆڕمۆن بەرهەمناهێنێت .

نیشانەکانی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان :

ماندوێتی

لاوازی

زیادبوونی کێش ، یاخود قورسی لە دابەزاندنی کێش

ڕەقبوون و وشکبوونی موو

زبربوون و وشکبوونی پێست

قژ هەڵوەرین

بەرگە نەگرتنی سەرما (واتا ناتوانیت بەرگەی سەرما بگریت وەک ئەو کەسانەی لە دەورتن)

کۆڵنج کردن و زۆری ئازاری ماسولکە

قەبزی

خەمۆکی

هەڵچوون (زوو توڕەبوون )

لەبیرچوونەوە

سوڕی مانگانەی نائاسایی

کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکس

هەر نەخۆشێک ژمارەیەک لەم نیشانانەی تێدا دەردەکەوێت، توندی نیشانەکان بەپێی ڕێژەی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان، بەتێپەڕبوونی کات نیشانەکان خراپتر دەبن .

ڕەنگە تۆ یەکێک لەم نیشانانەت تێدا دەرکەوتبێت، لەکاتێکدا نەخۆشێکی تر ئەو نیشانەیەی تۆی تێدا دەرنەکەوتووە، بەڵکو نیشانەیەکی تری تەواو جیاوازی تێدا دەرکەوتووە .

زۆریەنی خەڵکی زۆرێک لەم نیشانانەیان پێکەوە تێدا دەرئەکەوێت .

بەڵام جاروبار، هەندێک نەخۆش کەتووشی کەمی سایرۆید دەبن هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت، یاخود نیشانەکان زۆر بەکەمی دەرئەکەون کەهەستی پێناکرێت .

ئەگەر تۆ ئەم نیشانانەت تێدا دەرکەوتووە، ئەوا پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکەیت لەگەڵ دکتۆرەکەت .

سەرەڕای ئەوەش ڕەنگە پێویست بکات زانیاری زیاتر پەیدا بکەیت لەپسپۆڕێکی کوێرەڕژێنزانی .

مەترسییەکان کە دەشێت لەگەڵ توشبوون بەکەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان ڕووبدەن :

بەهۆی ئەوەی لاشە چاوەڕوانی بڕێکی تەواو ئەکات لەسایرۆیدە هۆڕمۆنەکان، بۆیە ژێر مێشکەڕژێن بەمەبەستی هاندانی سایرۆیدە ڕژێن بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی زیاتر هەڵەستێت بەدەردانی بڕێکی زۆر لە «هۆڕمۆنی هاندەری سایرۆیدەڕژێن  TSH».

زۆر ئاگادارکردنەوەی سایرۆیدەڕژێن بۆ بەرهەمهێنانی هۆڕمۆن لەلایەن TSH ەوە ڕەنگە ببێتەهۆی گەورەبوون و ئاوسان لەسایرۆیدەڕژێن، کە ئەمەش سەرئەکێشێت بۆ تووشبوون بەگەورەبوونی سایرۆیدەڕژێن (غودە).  ئەگەر ئەم حاڵەتە بەچارەسەرنەکراوی بهێڵرێتەوە، ئەوا نیشانەکانی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان زیادئەکەن و توندتردەبن.

 لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا ئەکرێ ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ ژیانی کەسەکە (خەمۆکی، ناتەواوی دڵ، لەهۆشخۆچوون).

کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان ئەکرێت دەستنیشانبکرێت لەڕێی پشکنینی ئاسایی خوێن: ئەمەش بەپێوانی ڕێژەی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان لەخوێندا، بەڵام لەهەندێک کەسدا بەو ئاسانییە دەستنیشان ناکرێت و پێویستی بەپشکنینی وردتر هەیە.

گرنگترین شت ئەوەیە پەیوەندی و هاتووچۆی بەردەوامت هەبێت لەگەڵ دکتۆرەکەت . کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان، نەخۆشییەکی تەواو چارەسەرکراوە لەزۆربەی نەخۆشەکاندا، ئەویش بەتەنها خواردنی حەبێکی بچوک یەکجار لەڕۆژێکدا. هەرچەندە ئەمە چارەسەرێکی سادەیە، بەڵام هەموو حاڵەتەکان بەم شێوەیە سادە نین.  چەند جۆرێکی تێکچوونی سایرۆیدی هەیە، هەربۆیە بەکارهێنانی یەک جۆر دەرمان چارەسەرنییە بۆ هەموو نەخۆشەکان بەڵکو دەرمانەکان بەپێی نەخۆشەکان دەگۆڕێن.

چەند پرسیارێک کەئەکرێت لەدکتۆرەکەتی بکەیت  هۆکاری کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکان چین؟ ئایا من توشی نەخۆشی hashimoto بووم؟ ئەنجامی پشکنینی خوێنەکەم چی ئەڵێت؟ تاماوەی چەندێک پێویستە بەردەوام بم لەسەر دەرمانەکانم ، هەروەها کاریگەرییەکانی دیکەی دەرمانەکە چین لەسەر لاشەم؟ ئایا پێویستە ڕێژەی TSH ی من چەند بێت (؟ دوای ئەوەی کە TSH ەکەم گەیشت بەڕێژەی ئاسایی، ئایا پێویست ئەکات بگەڕێمەوە بۆ دڵنیابوونەوە کەئایا ڕێژەی خواردنی حەبەکانم پێویستیان بەگۆڕانکاری هەیە؟  (چەند کاتی دەوێت تا نیشانەکانی کەمی سایرۆیدە هۆڕمۆنەکانم کەم ببنەوە ؟ ئایا هیچ شتێکی ڕۆتینی ژیان هەیە بیگۆڕم تاکو نیشانەکانی نەخۆشیەکە کەم ببنەوە؟ کاتێک تۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەت دەستکەوت، ئەوا دکتۆرەکەت تێگەیشتنێکی باشتری ئەبێت لەبەرامبەر حاڵەتەکەت و پێداویستییەکانت، هەروەها ئەتوانێت هەموو زانیارییەکان بەکاربهێنێت و ڕەچاویان بکات لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵت دەربارەی دانانی «پلانێک بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێژەی سایرۆید«.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار