هونه‌رمه‌ندی مۆسیقار ئازاد شنروێ: به‌رهەمه‌ تازه‌کان دواى ساڵێک گوێگریان نامێنێت

ئازاد شنروێ، میوزیک ژه‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

هونهرمهندێکی ئاوازدانهرو میوزیک ژەن پێیوایه زۆرێک لهبهرههمه تازهکان دواى ساڵێک گوێگریان نامێنێت بهپێچهوانهى بهرههمە کۆنهکانهوه کهدواى دهیان ساڵ گوێگریان ههرماوه.

 ئازاد ساڵح شنروێ لهم چاوپێکهوتنهى هاوڵاتى دا باس لهوه دهکات که لهدواى ڕاپهڕین، کۆمهڵێک بهرههمى جوان بهرههمهێنراون لهبوارهکانى هونهرو له تاکه تهلهفزیۆنی ئهوکاتی گهلى کوردستان پهخشدهکرا.

هەروەها دەشڵێت ئهوکات زۆر بهئاسانى ئیشهکان دهکراو بهڕۆژێک شهش گۆرانییان تۆمار دهکرد، بهڵام ئێستا گۆرانى بهرههمهێنان ئهرکى زۆرهو پارهیهکى زیاترى تێدهچێت.

هاوڵاتى: چۆن هاتیته بوارى هونهرهوهو مۆسیقا بهتایبهتى؟

ئازاد ساڵح شنروێی: ههر لهتهمهنى ههرزهکارییهوه حهزم بهمۆسیقا بوو، گروپى سلێمانى دههاتن لهههڵهبجه نمایشى کارى مۆسیقیان دهکرد، کارى شانۆییان دهکرد، مامۆستا محهمهد ههبوو وانهى مۆسیقاى پێدهوتین و خهونهکهى لا کردین بهخولیاو لهگهڵ کۆمهڵێک هاوڕێ کۆبوینهوه، من دایکم لیرهیهکى بۆ فرۆشتم و باوکم پێنج دینارى دامێ کهمانچهیهکم پێکڕى، یهکى ئالهتێکى مۆسیقیمان کڕى و پێکهوه تیپێکمان دروستکرد بهناوى تیپى مۆسیقاى ههڵهبجه بهو شێوهیه دهستمان کرد بهکارى هونهرى.

کاره کۆنهکان تاموچێژى تایبهتى خۆى ههیه و کۆن نابن

هاوڵاتى: یهکهم کارى هونهریت کهى بوو؟

ئازاد ساڵح شنروێی: ئاههنگێکمان لهساڵى1973 گێڕا، یهکهم کارى تیپهکهمان بوو لهوێوه دهستیپێکرد، ههر ئهو کارهمان برد بۆ تهوێڵهو خورماڵ و پێنجوێن و شارهکانى تر.

هاوڵاتى: لهساڵانى نهوهدهکانهوه، بهرههمى ئێوهو گروپهکانى ترى ناو سلێمانى زۆربون، بهڵام ئێستا زۆر کهمتر دهبینرێن؟

ئازاد ساڵح شنرویى: لهگهڵ بهرهوپێشچونى کۆمهڵگه و ئاستى ڕۆشنبیرى خهڵک و تێکهڵاوبون بهتراکى تورکى و فارسى، بهڵام کاره کۆنهکان تاموچێژى تایبهتى خۆى ههیه و کۆن نابن، دواى چهندین ساڵ که ئێستا بهرههمێکى کۆن لێدهدرێتهوه حهزدهکهى گوێى لێبگریت، لهکاتێکدا بهرههمى تازهى وا ههیه بهساڵێک دهڕوات و نامێنێت.

هاوڵاتى: بۆ گهنجى ئێمه زیاتر گوێ لهبهرههمه تازهکان دهگرن؟ بۆ کهمتر پهخش دهکرێن؟

ئازاد ساڵح شنروێی: بهداخهوه ئاستى گهنجى ئێمه ئاوایه، ئهوهنده نازانن بهدواى شتى باش و بهرههمى جواندا بگهڕێن، ئهوهنده قووڵ نهبوونهتهوهو بهدواى ماناى قوڵى گۆرانیهکهدا ناگهڕێن، تهنانهت دهسهڵاتیش وهعى ئهوهیان نیه کهسه سیاسیهکان و ڕۆشنبیرهکان، نازانن ماناى مۆسیقا چییه، بۆنمونه له ئهوروپا زۆربهى کهسه دهسهڵاتدارهکان یان له خوێندنگهکاندا مۆسیقا دهخوێنرێت، ئێستا شتهکان تێکهڵاو بووه، تهنانهت ڕاگهیاندنکارهکان و گۆرانیبێژهکان ههمووى بونه ئهندام پهرلهمان.

دواى ڕاپهڕین، ههموو بوارهکانى هونهر، تهنیا تاکه تهلهفزیۆنێک ههبوو ههموو گروپهکهمان کۆکردهوهو بارهگاکهمان هێنایه سلێمانى و دهستمانکرد بهکارى هونهرى، زیاتر لهو تاکه تهلهفزیۆنه پهخش دهکراو دهنگى دهدایهوه، من وهک خۆم له ههموو بوارێکدا ئیشم کردووه، زۆر بهئاسانى ئیشهکان دهکرا، بهڕۆژێک شهش گۆرانیمان تۆماردهکرد، ئێستا ئهرکى زۆر زیاتره و پارهیهکى زیاترى تێدهچێت، پێشتر لهحکومهتهوه هاوکارى دهکراین و ههر گروپهى مینحهیهکى ههبوو.

هاوڵاتى: چى لاى بهرههمى ئێستا زۆر کاریگهرهو دهچێته ناو خهڵکهوه؟

ئازاد ساڵح شنروێی: زۆر ڕاسته نهوهى ئێستا وادهزانن بهرههمى ئێستا بهس دهبێت کلیپێکى بۆبکات کچێکى لهگهڵ بێت و لهتهنیشت دهریایهک بێت و ناوهڕۆکى گۆرانیهکه ئهوهنده گرنگ نیه، پێکهوهبهستنێک نیه لهگهڵ دهق و سیناریۆکه، بهڵام بهرههمى کۆن وانیه، تهواو پهیوهسته بهگۆرانیهکهوه.

هاوڵاتى: بۆ بهرههمه کۆنهکان له تیڤیهکانهوه کهمتر پیشاندهدرێن؟

ئازاد ساڵح شنروێی: تهلهفزیۆنهکان گرنگى بهوه نادهن ئهو بهرههمه ڕهسهنه و دهمێنێتهوه، ههر ئهوهنده کهسهکه ناوى دهرکرد ئهوه گرنگه پێیان تا بهرههمهکهى بڵاوبکهنهوه.

هاوڵاتى: بهرههمه هونهریهکانى ئێستا چۆن ههڵدهسهنگێنیت؟

ئازاد ساڵح شنروێی: بهرههمى ئێستا یهک لیقاع و یهک ڕیتمه، کاتێک سهیرى بهرههمێکى کۆن بکهى چهندن مهقام و لیقاعى تێدایه و ههندێک له هونهرمهندهکان نازانن مۆسیقا چییه تهنیا، بۆیه له ریتمهکه لادهدهن.

هاوڵاتى: خۆت وهک کهسێکى شارهزا لهمۆسیقا چێژ لهبهرههمه تازهکان دهبینى؟

ئازاد ساڵح شنروێی: بهرههمه تازهکان خۆم چێژى لێوهرناگرم، چونکه من مۆسیقام وهک شتێکى قوڵى فهلسهفى وهرگرتووه و ههستى من ناجوڵێنن، تهنانهت له مۆسیقاى شهرقیدا نیو تۆن ههیه و چارهکه تۆن ههیه، ناتوانێت ئهو چارهکه تۆنیه بژهنێت و واته شتهکان ڕوحى نیه، وهره دهیان فلیمى سهمفۆنى دانێ لهو سلێمانیهدا بزانه له کلتورى ئهوروپى، فیرقهیهکى ئهوروپى چونکه ئهوان لهکلتورى خۆیانه و تائێستاش مۆسیقاى سهمفۆنى ههر ڕهواجى ههیهو مۆسیقاى تازه و جازو زۆر شتى تر بهپێى حهزى تاکهکان و ئاستهکان دهگۆڕێت.

هاوڵاتى: چى پێویسته بکرێت بۆ پاراستنى ڕهسهنایهتى کوردى؟

ئازاد ساڵح شنروێی: دڵسۆزى بۆ کارو بۆ بهرههمهکان و بۆ شارهکهى ههبێت که ڕهسهنایهتى بپارێزرێت، حکومهت و وهزارهت و خهڵکێکى وانیه کهئهو شتانه بپارێزێت، بهڕێوەبهرایهتیهکى تایبهتى نیه وهک وڵاتان که شته ڕهسهنهکانى خۆیان نوسیوهتهوه تا گهنجهکان لهسهرى بڕۆن و بپارێزرێت و بهردهوام بهڕۆشنى بمێنێتهوه، عهرهب ئهوروپى ههمووى نوسراوهتهوه، ههورامان ئهو ههموو مهقاماتانهمان ههیه، کلتورێکى زۆر دهوڵهمهند ههمووى تائێستا نهنوسراوهتهوه و دهماودهم وتراوهتهوه.

هاوڵاتى: چیبکهین بۆ ئهوهى بهرههمى رهسهنى کوردى بپارێزین؟

ئازاد ساڵح شنروێی: تازه ههوڵى تاکهکهسى دهستى پێکراوه کهههوڵدهدهن بینوسنهوه، من بۆ پاراستنى بهرههمهکانى خۆم وا له بهرههمهکانى خۆمهوه دهستم پێکردووه لهفهیسبوکهکهمهوه دهینوسمهوه، کهس نیه دهربارهى کهسه هونهرمهنده دیارهکان و ههمووى کۆبکاتهوه و بکرێته توێژینهوهو کتێب و بمێنێتهوه.

هاوڵاتى: ههڵسهنگاندنى تۆ چییه بۆ کهسێک که بێته لات و بیهوێت گۆرانى بڵێت و ببێته هونهرمهند؟

ئازاد ساڵح شنروێی: پێویسته لهرهلهرهکانى دهنگى نهشاز نهبێت، تۆنى دهنگى خۆش بێت، کهس ههیه لهخۆیهوه دهڵێت من دهنگم خۆشه، تهنانهت بۆ فێربونی مۆسیقاش کاتى نیه و پێویسته کهسهکه خۆى وهک بههره بهشێوهى خۆرسک تێیدا بێت، ئهنجا لهڕێگهى مامۆستایهکهوه پهرهى پێبدات.

هاوڵاتى: گروپى فێرگهى ههڵهبجه چۆنەو ئومێدى چى بهدهرچوانى ئهو فێرگهیه دهکهى؟

ئازاد ساڵح شنروێی: گروپى فێرگهى ههڵهبجه، ئهو فێرگهیه فێرگهیهکى نوێیه و پارێزگارى ههڵهبجه کرێى ئۆفیسهکهمان بۆ دهدات و ئامێرى باشمان بۆ دابینکردهوه لهڕێگهى هاوڕێیەتیهوه، ئهگینا هیچ کهسێک هاوکارى نهکردوین، مۆسیقا شتێکى روحیه و فێرخوازهکان ژمارهیان زۆره و پهیوهست بون پێوهى و بهردهوام بهدوایدا دهگهڕێن، که دوو ڕۆژ نهچم تهلهفۆنم بۆدهکهن و لهگهڵ مۆسیقادا دهچین، بۆیه هیوام پێیانه کهسى مۆسیقى باشیان لێ پهروهرده بێت.

هاوڵاتى: هونهر چى لێسهندویتهوه؟

ئازاد ساڵح شنروێی: هونهر ژیانى تایبهتى زۆر وێران کردم، جارى وایه چاکهى زۆر دهکهیت لهگهڵ کهسێکدا زۆر خراپ دهکهوێتهوه بهسهرتاو پێى نازانێت، یان بێ مۆڵهت وهرگرتن بهرههمێکت بهکاردههێنێت بهناوى خۆتهوهیهو بهکاریدههێنێت، لهماڵى خۆتدا کارى بۆ دهکهیت، منافهسه ههبێت خۆشه، بهڵام منافهسه جوان نیه که بتشکێنێت، جاران ئیش بهڕوحى خۆشهویستى و هاوکاریهوه دهکرا، کار بهپێی پاره دهکرا، بهڵام ئێستا به پارهش به منهتهوه دهکرێت و ڕوحى یارمهتى ههبوو واته چێژ لهکاروهرگرتن نهماوه، تهنیا بۆ پارهیه.

هاوڵاتى: ههموو کهسێکى مۆسیقى دهتوانێت ئاوازێکى باش دابنێت؟

ئازاد ساڵح شنروێی: ههموو مۆسیقیهک ناتوانێت لهحن دابنێت و کهس ههبووه مۆسیقى نهبووه لهحنى داناوه تائێستاش ماوهتهوه، کهسیش ههیه مۆسیقیه ناتوانێت لهحنى جوان دابنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار