ته‌ندروستى ده‌ربه‌ندیخان ناسنامه‌ى ئه‌و دوو هاوڵاتیه ئاشکرا ده‌کات که که‌وتنه ئاوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێک که‌وته ناو ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دووکه‌س خنکان که دایک و کورن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه 11ى ئابى 2019 ده‌ربه‌ندیخان، ناسنامه‌ى هه‌ردوو که‌سه‌که‌ى ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو که‌سه دایک و کوڕن و دانیشتووى شارى سلێمانین، به ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان سه‌نی تاکسى، که‌وتونه‌ته ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و هه‌ردوکیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کوڕه‌که شۆفێر بووه و ناوی"گۆران عبدلواحید"ه، ته‌مه‌نى له نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵه، هه‌روه‌ها دایکیشی، ناوی"مریه‌م ڕه‌شید"ه، ته‌مه‌نى له نێوان ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵه.
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى ده‌ربه‌ندیخان، له‌ئێستادا ته‌رمى ئه‌و دایک و کوڕه له‌پزیشکى دادوه‌رى ده‌ربه‌ندیخانه.
پێشتر رائید رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند، له‌سه‌ر رێگه‌ى شه‌مێران نزیک ناوچه‌ى گه‌شتیارى (بان قۆین) ئه‌و ئۆتۆمبێله که‌وتووه‌ته نێو به‌نداوه‌که‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌دا گه‌نجێک که شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌که بووه و ژنێکى به‌ساڵاچوو به خنکاوى ده‌رهێنراون.
رائید رێژه‌ن جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه شوێنه‌که پێچى زۆرى تێدایه‌و ره‌نگه هۆکارى کۆنترۆڵ له‌ده‌ستدانى ئۆتۆمبێله‌که ئه‌وه‌بووبێت، بۆیه که‌وتووه‌ته نێو ئاوه‌که، له‌ئه‌نجامدا دوو سه‌رنشین تێیدا خنکاون.