مسته‌فا سه‌ید قادر بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم یه‌کلاکرایه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم یه‌کلاکردووه‌ته‌وه‌و ناوى مسته‌فاى سه‌ید قادرى داوه‌ته نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان.
عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له نێوان محه‌مه‌د تۆفێق ڕه‌حیم ئه‌ندامى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و مسته‌فاى سه‌ید قادر وه‌زیرى پێشووى پێشمه‌رگه که هه‌ردووکیان ململانێى وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمیان ده‌کرد، مسته‌فاى سه‌ید قادرى کاندیدکردووه.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى راى زۆر که‌سى وه‌رگرت بۆ کاندیدیى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کلایبۆته‌وه کاک مسته‌فا سه‌یدقادر کاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه بۆ ئه‌و پۆسته".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ناوى مسته‌فا سه‌ید قادر دراوه‌ته نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام"جارێ له راگه‌یاندنى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆران رانه‌گه‌یه‌ندراوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه بۆ گۆران قورس بووه، به‌ڵام دواجار بریارى له‌سه‌ر درا.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاى کاندید کردووه بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و چاوه‌رێى مه‌رسومى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌کات بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى.