تورکیا‌و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ناوچه‌ى ئارام نزیکن له رێکه‌وتن
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
به‌رپرسانى باڵاى تورکیا رێکه‌وتنى کۆتای‌یان بۆ دروستکردنى ناوچه‌ى ئه‌من (ئارام) له‌باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا کردووه‌و ته‌نها راگه‌یاندنى ماوه.
ئاژانسه‌کانى هه‌واڵ له‌زارى به‌رپرسانى باڵاى تورکیاوه ئاشکرایانکردووه:" تورکیا‌و ئه‌مریکا رێکه‌وتنى کۆتای‌یان بۆ دروستکردنى ناوچه‌یه‌کى سه‌ربازى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى خاکى تورکیا له هێرشى سه‌ربازی کردووه‌و ته‌نها راگه‌یاندنى ماوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش رونکراوه‌ته‌وه:" وه‌فدێکى باڵاى ئه‌مریکا چوونه‌ته پارێزگاى ئۆرفه‌و ئه‌و شوێنه‌یان به‌سه‌رکردوه‌ته‌وه که سه‌ربازگه هاوبه‌شه‌که‌ى نێوان هه‌ر دووڵاتى تێدا دروست ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" به‌درێژایى 100 کیلۆمه‌ترو قوڵایى پێنج کیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئه‌و ناوچه‌یه ده‌که‌وێته سنورى پارێزگاى ئۆرفاى تورکیا له‌گه‌ڵ باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا".
پێشتر به‌رپرسانى تورکیا جه‌ختیان له قوڵایى 30 کیلۆمه‌تر کردبووه‌وه.