په‌که‌که: له‌ماوه‌ى 35 ساڵدا په‌نجا هه‌زار شه‌هیدمان داوه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاشکراى کرد له ماوه‌ى 35 ساڵى ڕابردوودا زیاتر له په‌نجا هه‌زار شه‌هید و چه‌ند هێنده‌ى تر برینداریان له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه چه‌کدارییه‌کاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانى تورکیادا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى ئابى 2019، پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که)، به‌بۆنه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى ساڵڕۆژى ده‌ستپێکردنى خه‌باتى چه‌کدارییان دژى حکومه‌تى تورکیا ڕاگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تێیدا هاتووه: ''له ماوه‌ى 35 ساڵى خه‌باتى چه‌کداریدا زیاتر له 50 هه‌زار شه‌هیدمان داوه و چه‌ندین هێنده زیاتر بریندارمان هه‌بووه ".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى به به‌رده‌وامى تێکشکا کۆمارى تورکیا بووه‌و ئه‌وه‌ى هه‌موو کاتێک سه‌رکه‌وت و به هێز بووه بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى بووه.
په‌که‌که نزیکده‌بێته‌وه له 36 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى به رێبه‌رایه‌تى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، که نزیکه‌ى 20 ساڵه له‌لایه‌ن حکومه‌تى تورکیاوه زیندانى کراوه.
شه‌ڕى گه‌ریلا بۆ ئازادیى کوردستانى باکور له سه‌ر ده‌ستى عه‌بدوڵا ئۆجالان، به فه‌رمانده‌یى مه‌عسوم کۆرکماز له 15ى ئابى ساڵى 1984 ده‌ستیپێکرد وه‌و 35 ساڵه به‌رده‌وامه.
چه‌ندین جار له‌نێوان حکومه‌تى تورکیا‌و پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئاگربه‌ست ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئاگربه‌سته‌که‌ى شکاندووه.