وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات
سەردانی پێشوی سەرۆکی هەرێم بۆ بە‌غدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وا بڕیاره دواى کۆتاییهاتنى پشووى جه‌ژنى قوربان شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى شارى به‌غدا بکات به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى.
فارس عیسا، سه‌رۆکى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند، شانده‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌باره‌ى پرسه‌کانى نه‌وت و گاز و ماده‌ى 140 له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حکومه‌تى به‌غدا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه له کاتێکدایه که له دوایین کۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندا که رۆژى
7/25/ 2019 له شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، شاندى باڵاى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بڕیاریاندا چه‌ند لیژنه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنى دۆسیه‌ى نه‌وت و دارایى پێکبهێنن.