پارتى: وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گرنگه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا گفتوگۆ بکات
یه‌کێک له کۆبونه‌وه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به گرنگى ده‌زانێت وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى.
بریاره وه‌فدێکى باڵاى حکومه‌تى هه‌رێم دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان سه‌ردانى به‌غدا بکات و چه‌ند لیژنه‌یه‌ک له‌نێوان هه‌ردوولا پێکبهێندرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى(نه‌وت، بودجه، ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان، هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق، پرسى پارێزگارى که‌رکوک)
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى: دواى جه‌ژن وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى موازنه‌و نه‌وت و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 14ى ئابى 2019 ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" دواى جه‌ژن وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى موازنه‌و نه‌وت و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ئێمه‌ش ئه‌م گفتوگۆیانه به ئه‌رێنى ده‌زانین".
له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌فدێکى حکومه‌تى عێراق که پێکهاتبوون له وه‌زیرى نه‌وت و دارایى و فالح فه‌یاز ئاسایشى نیشتمانى و چه‌ند به‌رپرسێکى تر گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کرد به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى ناوخۆ‌و داد و دارایى و پێشمه‌رگه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى وتیشى"هاتنى وه‌فدى حکومه‌تى عێراق و گفتوگۆکردنیان له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه بووه میکانیزمى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان دیارى بکرێت له‌رێگه‌ى دوو لیژنه‌ى ته‌کنیکى و هونه‌رییه‌وه".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان له‌به‌غدا کردووه، ڤیان سه‌برى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که گرنگه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى لیژنه‌کانى ناو په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کاندا بکه‌ن، وتیشى"له‌یه‌که‌مین سه‌ردانى سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا باسى ئه‌وه‌کراوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکه‌ن".