سێ ئه‌ندامى یه‌ده‌گى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى ده‌بنه هه‌میشه‌یى
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سێ ئه‌ندامى یه‌ده‌گى سه‌رکردایه‌تى که به‌پێى ده‌نگه‌کانیان له‌پێشه‌وه‌ن نوسراویان ئاراسته‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى یه‌که‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى کردووه‌و به‌ڵێنى پێداون که جێبه‌جێى بکات.
هه‌ریه‌ک له(مه‌حمود قه‌ره‌داغى، پۆڵا شه‌هید سیروان، چه‌تۆ ساڵح) ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ن که به‌پێى ده‌نگه‌کانیان له‌پێشه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى هه‌میشه‌یى.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له ئێستادا 51 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى هه‌یه که ده‌بێت 54 ئه‌ندام بن.
چه‌تۆ ساڵح، یه‌کێکه له‌و که‌سانه له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئێمه به‌پێی ریزبه‌ندى کۆنگره‌ى سێیه‌م ئیستحقاقى خۆمانه ببینه ئه‌ندامى سه‌رکرایه‌تى هه‌میشه‌یى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتیمان کردووه‌و به‌ڵێنى داوه که‌جێبه‌جێى بکات».
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که پێشبینى ده‌که‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌کلایبکرێته‌وه‌و ببنه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به‌شێوه‌ى هه‌میشه‌یى.