وه‌زیرى په‌روه‌رده چه‌ند بریارێک به‌قازانجى ده‌رچوانى زانکۆ‌و په‌یمانگاکان ده‌رده‌کات
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند بڕیارێکى بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى کارى زیاتر بۆ ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان ده‌رده‌کات.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ئابى 2019 ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند بڕیارێکى ''له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان ده‌رکرد'' که تێیدا هاتووه: "فه‌رمانبه‌رانى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و هۆبه‌کانى قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومییه‌کانن، بۆیان نیه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر یان فه‌رمانبه‌ر یان هه‌ر سیفه‌تێکى دیکه، له قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومییه‌کاندا ده‌وام بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاش ده‌وامى ئاسایى خۆیشیان بێت له فه‌رمانگه‌کانیاندا".
ده‌قى بڕیاره‌کانى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى کوردستان
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و به‌دیهاتنى دادپه‌روه‌رى له ئه‌رک و ماف، هه‌روه‌ها بۆ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى کارى زیاتر بۆ ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌کانى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان، بڕیارماندا به:
یه‌که‌م- مامۆستاى که‌رتى گشتى (حکومی) که میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه، ته‌نها به دوو شێواز ده‌توانێت له باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌ر یان مامۆستا کار بکات:
1. ده‌کرێت به‌شێوازى خواستن (اعاره) بگوازرێته‌وه بۆ (باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان)، ماوه‌که‌یشى نابێت له (٥) ساڵ زیاتر بێت، ته‌نها ڕاژه‌که‌ى بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت و موچه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه ناحکومیه‌وه بۆ خه‌رج ده‌کرێت که کارى تێدا ده‌کات، پێویسته ئه‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه ناحکومییه به‌نوسراوى فه‌رمى له ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاوه داواى ڕاژه‌ى ئه‌و مامۆستایه بکات و لارى نه‌بوون وه‌ربگرێت، به‌مه‌رجێک ڕێژه‌ى مامۆستایانى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده (٢٠٪)ى میلاکى هه‌ر باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه‌یه‌کى ناحکومى زیاتر نه‌بێت.
2. ڕێگه به مامۆستاى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌درێت وانه له قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کاندا بڵێته‌وه، به‌مه‌رجێک ته‌واوى به‌شه وانه‌کانى خۆى له قوتابخانه یان په‌یمانگه‌که‌یدا بڵێته‌وه، (به‌گوێره‌ى ڕێنماییه‌کان و کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاست و تواناى نه‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زا بێت، پاش خستنه‌ڕووى دۆکۆمێنته‌کان که به‌شه‌وانه‌کانى به‌گوێره‌ى ڕێنماییه به‌رکاره‌کان له قوتابخانه‌که‌ى خۆى بڵێته‌وه ده‌بێت خشته‌کانیش هاوپێچ بن که (24) به‌شه‌وانه بۆ مامۆستایانى بنه‌ڕه‌تى و (22) به‌شه‌وانه بۆ مامۆستایانى ئاماده‌ییه)، به‌هه‌مان شێوه نابێت رێژه‌ى مامۆستایانى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له هه‌ر باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه‌یه‌کى ناحکومیى له (20٪) زیاتر بێت.
ئه‌رکى جێبه‌جێکردنى (خاڵى یه‌که‌م)ى ئه‌م فه‌رمانه راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زا و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه، پێویسته وێنه‌یه‌ک به‌نووسراوى لارینه‌بوون یان رێگه‌پێدانى مامۆستایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌ت بکرێت، به‌مه‌به‌ستى تۆمارکردن و به‌دواداچوون.
دووه‌م- فه‌رمانبه‌رانى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌توانن له باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کاندا کار بکه‌ن، به‌مه‌رجێک پاش ده‌وامى فه‌رمى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بێت، به‌هیچ جۆرێک رێگه‌نادرێت له‌کاتى ده‌وامى ئاساییاندا له کاتژمێر 8 تاوه‌کو 3 کار له‌و دامه‌زراوه ناحکومیانه‌دا بکه‌ن، یان ده‌توانن به‌شێوازى خواستن (اعاره) بگوازرێنه‌وه بۆ باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومییه‌کان و راژه‌که‌یان بۆ هه‌ژمار ده‌کرێت، مووچه‌که‌یان له‌لایه‌ن ئه‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه ناحکومییه خه‌رج ده‌کرێت، یان ده‌توانن مۆڵه‌تى بێ مووچه وه‌ربگرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
سێیه‌م- فه‌رمانبه‌رانى میلاکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده که سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و هۆبه‌کانى قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومییه‌کانن، بۆیان نیه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر یان فه‌رمانبه‌ر یان هه‌ر سیفه‌تێکى دیکه، له قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کاندا ده‌وام بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاش ده‌وامى ئاسایى خۆیشیان بێت له فه‌رمانگه‌کانیاندا.
چواره‌م- نابێت به‌ڕێوه‌به‌رى باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه‌ى (حکومی) وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر یان یاریده‌ده‌ر له باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه‌ى (ناحکومی) کار بکه‌ن.
پێنجه‌م- سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى بۆیان نییه وه‌ک ده‌سته‌ى کارگێڕى یان فه‌رمانبه‌ر یان مامۆستا یان هه‌ر سیفه‌تێکى دیکه له باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کاندا کار بکه‌ن.
شه‌شه‌م- ده‌بێت باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان به‌گرنگییه‌وه بڕواننه ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى کار بۆ ده‌رچووانى زانکۆ و په‌یمانگه‌کان که هه‌تا ئێستا وه‌ک مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر دانه‌مه‌زراون، به‌مه‌رجێک خولى شیاندن بۆ مامۆستایان بکه‌نه‌وه، جگه له ده‌رچووانى کۆلیژه‌کانى په‌روه‌رده و بنیات و په‌یمانگه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده که خولى شیاندنیان پێویست نییه، ئه‌رکى کردنه‌وه‌ى خوله‌کانى شیاندن ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان، به‌هه‌مان شێوه‌ى ڕێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بێت.
حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان و لیژنه‌ى باڵاى وه‌زاره‌ت، چاودێرى و به‌دواداچوونى وردى جێبه‌جێکردنى ئه‌م فه‌رمانه ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر سه‌رپێچییه‌ک له‌جێبه‌جێکردنى ئه‌م فه‌رمانه ڕووبدات (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگا و په‌روه‌رده‌ى قه‌زا و سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه) له‌گه‌ڵ باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحکومیه‌کان به‌رپرسیار ده‌بن.
هه‌شته‌م: ئه‌م فه‌رمانه له‌رێکه‌وتى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید
وه‌زیرى په‌روه‌رده