رێکه‌وتنى درێژخایه‌ن له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بۆ سێ ساڵ ئه‌نجام دەدرێت

سالار مه‌حمود،راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ ‌هاوڵاتى:

سالار مه‌حمود، راوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

راوێژکارێکى سهرۆک کۆمارى عێراق ئاماژه بهوه دهدات سهرۆک کۆمار رۆڵى ههبووه له باشکردنى پهیوهندییهکانى نێوان ههرێم و بهغداو دهشڵێت:» ههوڵدهدرێت رێکهوتنى درێژخایهن له نێوان ههرێم و بهغدا بۆ سێ ساڵ بێت، نهک ههموو ساڵێک کێشهى بودجهو نهوت سهرههڵبداتهوه«.

سالار مهحمود، راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئاماژه به گۆڕە بهکۆمهڵهکانى قوربانیانى ئهنفالکراوهکان دهدات که دهیان گۆڕى دیکه له سهماوه بوونیان ههیه و جهختلهوهدهکاتهوه که حکومهتى ههرێم»کهمتهرخهم»ى کردووه لهوهى که تا ئێستا پشکنینى دى ئێن ئهى بۆ کهسوکارى ئهنفالکراوهکان نهکردووه.

سهرۆک کۆمارى عێراق رۆڵى گهورهى ههبوو له خێرا نزیک بونهوهى ههردوو حکومهتى ههرێم و عێراق و ئهمه هاندهره بۆ ئهوهى له ساڵى داهاتوودا  پشکى ههرێم دیاریکراو بێت و  رێکهوتنى درێژخایهن بۆ سێ ساڵى تر ئهنجام بدرێت

هاوڵاتى: دوا زانیارى لهسهر گۆڕە به کۆمهڵهکانى سهماوه چییه؟

سالار مهحمود: ههڵمهتێکى نوێ ههیه بۆ ههڵدانهوهى گۆڕەبهکۆمهڵهکان، دۆزینهوهى سێ گۆڕى بهکۆمهڵ بوو که یهکێکیان ههڵدرایهوه 171تهرم و ئیسک و پروسکى تێدابوو، 74منداڵ و ئهوانهى ترى ژنن و لهو پرۆسهیهدا دهرکهوت به پێى بهڵگهنامهکان، ئهمانه دهگهڕێنهوه بۆ ساڵى 1988و له ئهنفالکراوهکانن و کوردن، دواى ئهم پشکنینانه سهرجهمیان گهیهنراونهته بهغداد و لهئێستا لەپهیمانگاى پزیشکى دادوهرى بهغدادن و لهمانگى داهاتوو دهست دهکرێت به ههڵدانهوهى ئهو دوو گۆڕه بهکۆمهڵهى تر که دۆزراونهتهوه و ههردووکیان گۆرى ئهنفالکراوهکانن و لهلایهن تیمى ههڵدانهوهى گۆڕه بهکۆمهڵهکانى ههرێم و حکومهتى ئیتیحادى به هاوبهشى دهست پێدهکهنهوه.

حکومهتى ههرێم»کهمتهرخهم»ى کردووه لهوهى که تا ئێستا پشکنینى دى ئێن ئهى بۆ کهسوکارى ئهنفالکراوهکان نهکردووه

هاوڵاتى: بێجگه ئهو دوو گۆڕهى ئاشکرا بووه، گۆڕى  بهکۆمهڵى دیکه لهسهماوه بوونى ههیه؟

سالار مهحمود: دیاره کۆمهڵگاى نێودهوڵهتى بۆسهلماندنى تاوانبارێتى ڕژێمى بهعسى که ئهنجامدهرى تاوانهکانه، لهساڵى 2005و 2006چهند پشکنینێکیان کردو چهند گۆڕێکیان ههڵدایهوه، بهشێکیان بونه بهڵگهى تاوان له دادگاى باڵاى تاوانهکان له دۆسیهى ئهنفال، لهدواى ئهمهوه  کهمتهرخهمیهکى زۆر ههبووه که نهتوانراوه بهدواداچونێکى جدى بکرێت بۆ دۆزینهوه و ههڵدانهوهى گۆڕه بهکۆمهڵهکان، ههر له سهرهتاوه زیاد له چهندین گۆڕ دهستنیشانکران، بهڵام ئهوهى ئێمه پێشبینى بۆ دهکهین و به ڕاستهوخۆش له پارێزگارى سهماوه گوێمان لێبووه، نزیکهى 60بۆ70گۆڕى بهکۆمهڵى ئهنفالکراوهکان تهنیا له دهشتاییهکانى سهماوه ههن، ئهوهى ئێمه به چاوى خۆمان بینیمان، لهنزیک قهڵاى نوگره سهلمان، چهندان گۆڕى بهتهنیا ههن، ئهو کهسانه له نوگره سهلمان، به تهنیا لهبهرچاوى کهسوکارهکانیان کوژراون، سهربازهکان بردویانن له نزیکى قهڵاکه ناشتویانن، لهوێ چهندین بهڵگه ههن و پێمان دهڵێن کهئهمانه لهو کهسانهن که ساڵى 88کوژراون، ئێمه له ڕۆشتنماندا بۆ قهڵاکه شوانێکمان بینى، که کهسوکارى ئهنفالکراوانى بینى به جلوبهرگى کوردیهوه، هات و وتى ئهزانم ئێوه به دواى ئهو گۆڕه بهکۆمهڵانهدا دهگهڕێن و بردینیه سهر گۆڕێکى بهکۆمهڵ، وتى ئێمه شوانى دهکهین لێره ههموو جارێک گۆڕەکان دادهپۆشینهوه.

هاوڵاتى: واته دهتوانن بڵێن سهماوه  بۆته خاکى ئهنفالکراوان؟

سالار مهحمود: بهدڵنیاییهوه چونکه ئهو خاکه چۆڵهوانیه و ههندێک جاریش به حوکمى ئهوهى ڕوبهرهکه زۆره و خۆڵه و له ڕوى  ئهمنیهوه ناتوانرێت بپارێزرێت، بۆیه پێموایه هۆکارى ئهمنى و سیاسى ههبووه له ڕابردوودا که گۆڕهکان ههڵنهدرێنهوه.

هاوڵاتى: ئهوانهى که دۆزراونهتهوه پشکنینیان بۆ دهکرێت؟چۆن کهسوکاریان دهدۆزرێتهوه؟

سالار مهحمود:ژانرى مهترسى دوبارهبونهوهى جینۆساید لهم وڵاته به بهردهوامى ئامادهیى ههیه، ئهوهیه کار ناکرێت که ڕوداوهکانى ڕابردوو به جۆرێک له یادهوهریدا بهێڵدرێتهوه که هیچ لایهنێک سڵى ئهوه نهکات، یان کۆمهڵگه خۆى ئاماده بکات، که ڕێگر بێت لهوهى که جینۆساید بکرێتهوه، مهبهستم ئهوهیه که له کهیسى  ئهنفالدا بۆ مهسهلهى ناساندنهوهى ئێسک و پروسکهکان، حکومهتى کوردستان کهمتهرخهمى زۆرى ههبووه، به بهڵگهى ئهوهى تائێستا نمونهى خوێنى کهسوکارى ئهنفالکراوانى وهرنهگرتووه، بۆئهوهى که پشکنینى دی ئێن ئهى دهکرێت بهراورد بکرێت و بزانرێت له چ خێزانێکه، هۆکارى نهکردنى ههرچى بوبێت هۆکارێکى نازانستییه و پێویسته ئهوه بکرایه و ئهگهر مهترسیهکه ئهوهبێت بڵێن  که ناسرایهوه ههر کهسهى ئیسکوپروسکى خۆى دهباتهوه و له گوندێک له جێگهیهگ دهینێژێت، شتى لهو بابهته نیه و کهسوکارى ئهنفالکراوهکان کهسانى بهرپرسیارن و ئهوهیان به بهرزى ڕاگرتووه و ئهوهى که ههیه ئهو کهمتهرخهمیانه زۆر زۆرن و بونى بێباکیهکى زۆره سهبارهت بهو دۆسیهیه بۆیه نهبۆته دۆسیهیهکى گهوره.

هاوڵاتى: ئهو ئێس و پروسکهى ئهنفالهکان که 171 دانهیهو گهیشتونهته بهغداد، زۆریان پێدهچێت بۆ پشکنینى دى ئێن ئهى؟

سالار مهحمود:لهڕاستیدا ئێمه لهم ههفتهیهدا، له نزیکهوه چاودێرى دهکهین و گرنگ ئهوهیه پێش هێنانهوهى تهرمهکان مهراسیمێکى شایستهیان بۆ بکرێت و پێویسته کارێک بکهین له بهغدادش به بێدهنگى نههێنرێنهوه بهرپرسانى عیراقیش، لهبهردهم تهرمى پیرۆزى شههیدهکانماندا بوهستن و بهبیرى نوێنهرى وڵاتان و سهفارهتهکان و وڵاتان و یۆئێن و شوێنه ڕهسمیهکانى وڵاتان له عێراقى بهێنینهوه، که بهمجۆره ژن و منداڵى کورد شههیدکراون.

هاوڵاتى: لهماوهى رابردوو کێشهیهکى زۆر ههبوو له داقوق؟ کێشهکان ههر وهک خۆیانن؟رۆڵى سهرۆک کۆمار له کێشهى ناوچه جێناکۆکهکان چییه؟

سالار مهحمود:ئهو ڕوداوانهى که ڕودهدهن له ناوچه کوردستانیهکان به جیاوازى کاتهکان کێشهکان ههر بهردهوامن و بهحوکمى یهکلانهبونهوهى دۆخهکه له ڕوى دهستوریهوه، بۆته پێگهیهک بۆ تیرۆرستان، به هۆى بۆشایى ئهمنیهوه لێره و لهوێ پهلامارى پێکهاتهکان دهدرێت.

له دواى ڕوداوهکانى ساڵى2017وه که هێزى پێشمهرگه لهو ناوچانه نهما بۆشاییهکى گهوره دروست بوو، له دواى روخانى سهدامهوه تائێستا ئهو ناوچانه ئارامى و ئۆقرهیى به خۆیهوه نهبینیوه، که ئهویش پهیوهسته به ململانێى سیاسى و دهستور و نهبونى ڕێکهوتنى حهقیقى لهنێوان ههرێم و بهغداد، ههوڵى جدى ههیه بۆ ئهوهى ئهو کێشانه تهشهنه نهسهنن و کۆترۆڵ بکرێت.

سهرۆک کۆمار له نزیکهوه ئهو دۆسیهیهى دیراسه کردووه له ڕێگهى خهڵکى ناوچهکه بهشێک له خهڵکهکه بینراون، که حکومهتى ئیتیحادى راسپێردراوه که جوهدى زیاتر بکهن نهک تهنیا بۆ داقوق بهڵکو بۆ ناوچهکانى تریش ههوڵ بدهن ئهو ناههقیهى لهسهر ئهو خهڵکه ههیه، به ههموو پێکهاتهکانهوه لابدرێت، دامودهزگاکانى حکومى بیلایهن بکرێن لهههر دۆخێک لهو ناوچانه که پهیوهست بێت به ململانێى سیاسیهوه.

هاوڵاتى: ڕۆلى سهرۆک کۆمار بۆ یهکلاکردنهوهى خێراى دانانى پارێزگارى کهرکوک چیه؟

سالار مهحمود: پرسى پارێزگارى کهرکوک پرسێکه پهیوهسته به ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوکهوه و کهى ئهنجومهن کۆبووهوه بریاریدا پارێزگارێکى نوێ ههڵببژێردرێت، به دڵنیاییهوه ئهوه ڕێوشوێنێکى دهستورییهو پێویسته ههر گۆرانکاریهک بکرێت که ئهنجومهنى پارێزگارى کهرکوک تائێستا ئهنجومهنێکى شهرعى و دانپێدانراوه، دهتوانێت کاروبارى خۆى بهڕێوه بهرێت.

ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک بڕیار بدات که پارێزگارێکى نوێ دابنێت هیچ لایهن له ڕوى دهستورى و قانونیهوه ناتوانێت تانهى لێبدات

هاوڵاتى: ئایا که ئهنجومهنى کهرکوک ههر بریارێک بدات بهغدا دهتوانێت رایبگرێت؟

سالار مهحمود: کاتێک که ئهنجومهنى پارێزگاى موسڵ بریاریدا پارێزگار بگۆرێت و  پارێزگارێکى نوێ دابنێت، کێشه و ململانێى ڕویدا، بهڵام ئیرادهیهکى گشتى لهناو ئهنجومهن بریاریدا که پارێزگارێکى نوێ دابنێت، بۆیه ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک بڕیار بدات که پارێزگارێکى نوێ دابنێت هیچ لایهن له ڕوى دهستورى و قانونیهوه ناتوانێت تانهى لێبدات.

له دواى روداوهکانى ساڵى 2017  که ڕویدا بهشێکى چارهسهرکردنى کێشهکان پهیوهسته بهم سهرۆک کۆمارهوه

هاوڵاتى: بهرههم ساڵح وهک سهرۆک کۆمارى عێراق چى بۆ کورد کردووه لهماوهى دهستبهکاربونیدا تا ئێستا؟

سالار مهحمود: ئهم پۆسته نوێنهرایهتى دهوڵهت دهکات، له ڕوى دهستوریهوه دهسهڵاتهکانى دیارن وتوانیویهتى پێگهکهى پتهوتر بکات و بیپارێزێت، بۆ کورد لهسهر ئاستى نهتهوهیى و دهتوانرێت پێگهى ههرێمى کوردستان ورده ورده بههێزتر بکات لهسهر ئاستى عێراق، له دواى روداوهکانى ساڵى 2017  که ڕویدا بهشێکى چارهسهرکردنى کێشهکان پهیوهسته بهم سهرۆک کۆمارهوه، بهتایبهت پرسى بودجهى  ههرێمى کوردستان سهرۆک کۆمار رۆڵى ههبووه و که قوتى فهرمانبهران نهبێته ململانێى نێوان لایهنه سیاسییهکان.

هاوڵاتى: چى کردووه لهپرسى رێکهوتن لهنێوان ههرێم و بهغدا؟

سالار مهحمود: رۆڵى گهورهى ههبوو له خێرا نزیک بونهوهى ههردوو حکومهتى ههرێم و عێراق و ئهمه هاندهره بۆ ئهوهى له ساڵى داهاتوودا  پشکى ههرێم دیاریکراو بێت و  رێکهوتنى درێژخایهن بۆ سێ ساڵى تر ئهنجام بدرێت و  ببێته رێکهوتنى بنچینهیى، سهرۆک کۆمار له نزیکهوه چاودێرى ئهمه دهکات و رۆڵى ههبووه و تهرح کردنى ئهوهى گفتوگۆ و رێکهوتنهکان بۆ سێ ساڵهکه بێت نهک بۆ ساڵێک بێت و کێشهى بودجهو موچه سهرههڵبداتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار