عه‌بدوڵا گویل و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په هاتنه ده‌نگ
عه‌بدوڵا گویل و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌بدوڵا گول، سه‌رۆک کۆمارى پێشوى تورکیا‌و ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى ئه‌و وڵاته دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆکانى هه‌ر سێ گه‌وره شاره‌وانى ئامه‌د و وان و مێردین به هه‌نگاوێک دژ به دیموکراسى ناوده‌به‌ن که وه‌زیرى ناوخۆ بریارى له‌سه‌رداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئابى 2019، به فه‌رمانى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا، سه‌رۆکانى هه‌ر سێ گه‌وره شاره‌وانى ئامه‌دو وان و مێردین له کاره‌کانیان دورخرانه‌وه ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به "په‌که‌که"وه.
بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆى تورکیا بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و سێ سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) ناڕه‌زایه‌تى له‌سه‌ر ئاستى تورکیا لێکه‌وتۆته‌وه.
عه‌بدوڵا گول، سه‌رۆک کۆمارى پێشووى تورکیا ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌که گرتوه‌و له تویتێکدا رایگه‌یاندووه"دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه تازه هه‌ڵبژێردراوه‌کان، هیچ راست نییه بۆ دیموکراسییه‌که‌مان."
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوى تورکیا، له کادانه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌که، له‌تویتێکدا بڕیارى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆکانى هه‌ر سێ گه‌وره شاره‌وانى ئامه‌د و وان و مێردین-ى به پێشێلکردنى "رۆحى سیستمى دیموکراسی" ناوبردووه.
ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ده‌ڵێت:" هاتن و چوونى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌که ته‌نها هه‌ڵبژاردن یه‌کلایى ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مه‌رجى پره‌نسیپى ئیراده‌ى نیشتمانییه".
ئۆغلۆ پێشیواییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى کاندیده‌کان پێچه‌وانه‌ى یاسا بووه، ده‌بوو ئه‌نجومه‌نى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ر له هه‌ڵبژاردن به‌وه‌دا بچوایه‌ته‌وه.
هاوکات ده‌شڵێت:" مافى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆش خزمه‌ت به ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى ناکات و ره‌نگه شه‌ڕى دژ به تیرۆریش لاواز بکات".
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ئه‌وه‌ش رونده‌کاته‌وه خه‌باتى سیاسى کاریگه‌رى زیاتره له‌سه‌ر تیرۆر، به‌ڵام نه‌ک له‌ڕێگه‌ى لادانى نوێنه‌رایه‌تى دیموکراسییه‌وه، به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌نێو دڵى گه‌لدا.