ماریا هه‌ورامى: مامۆستا هه‌ڵۆ هاته ماڵمان و داواى لێبوردنه‌که‌یم قبوڵ کرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى که له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا کلیپێکى بڵاوکرده‌وه‌و مامۆستایه‌کى ئاینى قسه‌ى له‌سه‌ر کرد کاردانه‌وه‌ى دروست کرد له تۆره‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى.
هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئابى 2019 رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردۆته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که مامۆستا هه‌ڵۆ سێ جار داواى لێبوردنى له خۆى و که‌سوکارى کردووه‌و چۆته ماڵیان، بۆیه ده‌ڵێت:" داواى لێبوردنه‌که‌یم لێ قبوڵ کرد و سکاڵاکه‌م له دادگا راگرت".
هه‌روه‌ها ماریا ده‌شڵێت جۆرێک له دابه‌شبوون له‌ناو کۆمه‌ڵگا دروست بووه‌و دواى کاردانه‌وه‌کانى کلیپه‌که‌و ده‌ڵێت" زۆر ئازارى دام".
ده‌قى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌که‌ى ماریا هه‌ورامى بۆ ڕاى گشتی:
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاس و ڕێزى بێ پایانم ئاراسته‌ى هه‌وادارنم به‌گشتى و ده‌زگاره‌سمى و که‌سایه‌تى و نوسه‌رو ڕاگه‌یاندنه‌کان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان، به تایبه‌ت وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌کان و که‌سایه‌تى و چالاکوانانى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌گشتى و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و چه‌ندین که‌سایه‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ناو کوردستان و هه‌ده‌ران که له‌م بارودۆخه‌ى دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى کلیپى گۆرانیه نوێکه‌م هاوپشت و هاوکارو زۆر به بوێرانه بوونه قه‌ڵغانێک به‌رامبه‌ر به‌و به‌وته‌شهیره‌ى به‌رامبه‌رم کرا، بێ‌شک ئه‌م هه‌موو پاڵپشتى و هاوسۆزى و به‌رگریه‌ى ئێوه زیاتر ئیراده‌و وره‌ى به‌رزکردمه‌وه. دوو باره ڕێزم بۆ هه‌رکه‌سێکیش هه‌یه به وشه‌یه‌کیش پشتگیرى لێ کردبم.
ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى نه‌شیاو و نه‌گونجاوه‌و نامۆیه به که‌لتورى کورده‌وارى و هێرشێکى ناڕه‌واى ئازار به‌خشیش بوو، که به‌هۆى ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌وه کۆمه‌ڵێک ده‌نگۆ و کۆمێنتى لێکه‌وته‌وه له میدیا‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیکاندا له سه‌ر ئاستى جیاواز.
له‌ده‌ره‌نجامى کۆى رووداوه‌که بۆچونێک له‌لام گه‌ڵاڵه بوو که ده‌مه‌وێت به‌م ڕوونکردنه‌ویه بۆ ئێوه‌ى ئازیزى بخه‌مه‌ڕوو:
1-من وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک به مافى خۆمى ده‌زانم که هه‌رکلیپێک ده‌ربکه‌م، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه له‌ناخى په‌روه‌رده‌ییمه‌وه هه‌وڵمداوه که هه‌م ڕه‌چاوى دابونه‌رێتى کۆمه‌ڵگاکه‌م بکه‌م که جێى شانازى گه‌وره‌مه، هه‌م به‌پێى توانا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى که‌لتور و گۆرانى ڕه‌سه‌نى کوردى تیا ده‌ربکه‌وێت، دوا گۆرانیشم " دڵه‌که‌مى " گۆرانییه‌کى ره‌سه‌نى کورده‌وارییه و به شاکارێکى سه‌رکه‌وتووى خۆمى ده‌زانم.
۳- دواى ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆکى په‌یوندیه ته‌لفونیه‌که بڵاوبوه‌وه بۆ ڕاى گشتی، "مامۆستا هه‌ڵۆ" دانى به‌وه‌دا نا که ئه‌و بۆچونه بۆ ڕاى گشتى و ڕاسته‌وخۆ بۆ که‌سایه‌تى من نه‌بووه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى ئاشکرا، سێ جار داواى لێبوردنى له خۆم بنه‌ماڵه‌که‌م کرده‌و، سه‌ردانى ماڵه‌وه‌ى کردووین و په‌شیمانبوونه‌وه‌ى خۆى له‌و هێرشه ده‌بڕیووه که کردوویه‌ته سه‌رم.
٤- من وه‌ک ماریا، ڕێزى زۆرم بۆ سه‌رجه‌م ئاینه‌کان و زانایانى ئاینى و هاوبیرانى له کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام بێگومان جیاوازى شێوازى بیرکردنه‌وه له‌و چواچێوه‌یه‌دا مافێکى سروشتیه، هه‌روه‌ها به مافى خۆمیشى ده‌زانم له چوارچێوه‌ى ئادابى گشتى و نه‌رێتى کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا خاوه‌نى بیرکردنه‌وه‌یه‌کى جیاواز و میانڕه‌وه‌ى خۆم بم.
٥- به‌داخه‌وه به‌هۆى ورژاندنى ئه‌م بابه‌ته‌وه، هه‌ستم کرد ئه‌و به‌شه‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌مان که کۆمێنتى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م باسه، که‌م و زۆر ڕێژه‌که هه‌رچه‌ند بێت دابه‌شبوونێک له بۆچوونه‌کاندا ڕوویداوه که هه‌ندێک جار بووه‌ته مایه‌ى ده‌ربڕینى توند به‌رامبه‌ر به یه‌کتر، که له‌ڕاستیدا ئه‌م دابه‌شبوونه‌و ئه‌و جۆره ده‌ربڕینانه زۆر له بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌که زیاتر ئازارى دام و دڵگرانى کردم.
له‌به‌ر ڕۆشنایى ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌و، به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ى زۆر مه‌به‌سته لێره‌داو بووه به‌خه‌مى من، ئه‌و جۆره لێکترازانه‌یه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، که به هه‌موو جیاوازیه‌کانیه‌وه خۆشمده‌وێ کۆمه‌ڵگاکه‌مان مایه‌ى شانازیمه‌و، له ڕوانگه‌ى په‌روه‌رده‌یى له روى فکرى خێزانى و که‌لتورى هه‌ورامان و کورده‌واری، کاتێک که‌سێک دێته ماڵه‌که‌ت پێویسته ڕێزى لێ بگیرێ، بڕیارم دا که لاى خۆمه‌وه داواى لێبووردنه‌که‌ى مامۆستا هه‌ڵۆ قبوڵ بکه‌م. له هه‌مان کاتدا مافى تۆمارکردنى داواى یاسایى له دادگا راگرم، ئه‌مه‌ش له روانگه‌ى پۆزشه‌که‌ى مامۆستا هه‌ڵوه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ کۆتایى هێنانیش به‌و دابه‌شبوونه‌ى چه‌ند رۆژێکه کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌هۆى ئه‌م هێرشه‌ى مامۆستاوه دووچارى بۆته‌وه، هیواداریشم جارێکى تر، مامۆستا هه‌رگیز هێرش نه‌کاته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان که مافێکى سروشتى هه‌موو گه‌لێکه هونه‌رى هه‌بێت و له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى مرۆڤایه‌تیشه‌وه، گه‌لان بێ هونه‌ر نه‌ژیاون.
له کۆتاییدا ئه‌وه ماوه که بیڵێم دووباره‌سوپاس و پێ‌زانین و خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌وانه‌ى پشتگیرم بوون، هه‌روه‌ها ڕێزم بۆ بۆچوونى ئه‌وانه‌ش که دژم بوون. دوا تکاشم ئه‌وه‌یه به‌هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌دوور بگرین له ده‌ربڕینى زبر و قسه‌ى نه‌شیاو.
له‌گه‌ڵ ڕێزى بێ پایانم بۆ هه‌موولایه‌ک..
ماریا هه‌ورامی..
١٩-٨-٢٠١٩