به‌رپرسێکى گۆران عومه‌ر سه‌ید عه‌لى به ئه‌ندازیارى"ته‌که‌تول" ناوده‌بات
عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسێکى گۆڕان ره‌خنه‌ى توند له عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ده‌گرێت و به "ئه‌ندازیار"ى ته‌که‌تول وه‌سفى ده‌کات.
سه‌ردار قادر هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له وتارێکیدا به ناونیشانى "گۆڕان و قه‌یران" ره‌خنه له ئه‌داى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى حزبه‌که ده‌گرێت.
سه‌ردار قادر ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که گۆڕان دووچارى قه‌یرانى به‌ڕێوه‌بردن بووه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت که "گرفتى گه‌وره له گۆران‌دا که ئێستا ده‌بینرێت، رێکخه‌رى گشتى ناتوانێت له کێشه‌ى ته‌که‌تول دوور که‌وێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ده‌نووسێت: "که‌سێک نیه که له کارى سیاسی‌دا نزیک بوو بێت، شایه‌تى ئه‌وه نه‌دات که کاک عومه‌ر ئه‌ندیازیارى ته‌که‌توول چ له زه‌مه‌نى باڵى مه‌کته‌بى سیاسى و چ له سه‌رده‌مى کۆمه‌ڵه هه‌موان ته‌که‌تولى سجنمان بیستووه، دواتریش له ناو یه‌کێتى نیشتیمانى دا به‌رێزیان هه‌میشه سه‌نته‌رى ته‌که‌تول بووه، له ئێستاشدا له ناو گۆران‌دا هه‌مان ته‌که‌تول دیاره".
سه‌ردار قادر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک دایناوه که ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی:
گۆڕان و قه‌یرانى به‌رێوه‌بردن
پاش دوا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و که‌م کردنى کورسیه‌کانى گۆران ، زۆر بابه‌ت ووترا له‌سه‌ر هۆکاره‌کان به داخه‌وه که‌م جار باس له‌وه کرا که یه‌کێک له هۆکاره‌کان بوونى قه‌یرانى به‌رێوه بردنه؟؟
خانه‌مان هه‌یه به‌ڵام که‌مترین بریار ئه‌درێت له خانه‌دا یان که‌مترین کۆبوونه‌وه ، جفاتى نیشتیمانى که باڵاترین ئۆرگانى بریار ده‌رى ناو گۆرانه له دوا بریاریدا کۆى ده‌سه‌ڵاتى به‌شدارى ى وناوى کاندیده‌کانى دایه‌وه ده‌ست رێکخه‌رى گشتى ؟؟
که ئه‌مه خۆى له خۆیدا قه‌یرانى به‌رێوه بردنه ؟؟
جفاتى نیشتیمانى هاتووى بازنه‌و رایه‌ڵه‌کانه له‌ویشه‌وه پرۆسه‌ى بریار له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ئه‌درێت به‌س پێ دانى ده‌سه‌ڵات به که‌سێتى به رێکخه‌رى گشتى ئه‌مه پرۆسه‌ى بریار له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ئه‌بێت و ئه‌و پرانسیپه‌ى گۆران پێچه‌وانه ئه‌کاته‌وه که ئه‌مه‌ش ئه‌بێته جێ ى پرسیار ؟؟
جا له خانه چ باسه ؟؟
رێکخه‌رى گشتى رێکخه‌رى هه‌موانه یان زیاتر کار بۆ ته‌که‌تول ئه‌کات ؟؟
گرفتى گه‌وره له گۆران‌دا که ئێستا ئه بینرێت، رێکخه‌رى گشتى ناتوانێت له کێشه‌ى ته‌که‌تول دوور که‌وێته‌وه، رێکخه‌رى گشتى له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى کۆچ کردوو سیفه‌تى هاورێ ى کۆمه‌ڵه که بریتى بوو له ده‌ست وده‌م وداوێن پاکى ، کۆیان ئه‌کاته‌وه.
له هه‌رێمى کوردستاندا که‌سێک نیه شایه‌تى پاکێتى بۆ کاک عومه‌ر نه‌دات، له هه‌مان کاتدا که‌سێک نیه که له کارى سیاسی‌دا نزیک بوو بێت، شایه‌تى ئه‌وه نه‌دات که کاک عومه‌ر ئه‌ندیازیارى ته‌که‌تووله چ له زه‌مه‌نى باڵى مه‌کته‌بى سیاسى و چ له سه‌رده‌مى کۆمه‌ڵه هه‌موان ته‌که‌تولى سجنمان بیستووه، دواتریش له ناو یه‌کێتى نیشتیمانى دا به‌رێزیان هه‌میشه سه‌نته‌رى ته‌که‌تول بووه، له ئێستاشدا له ناو گۆران‌دا هه‌مان ته‌که‌تول دیاره.
به‌رێزیان ئه‌وه‌نده‌ى دونیاى سیاسه‌ت له گۆشه نیگاى ته‌که‌تووله‌وه ئه‌بینێت ئه‌وه‌نده سیاسه‌ت کردنى به گشتگیر نیه ، به‌رێزیان ناتوانێت به هه‌نگاوى چوون یه‌ک له هه‌موانه‌وه نزیک بێت هه‌میشه خودى خۆى سه‌نته‌رى ته‌که‌تول بووه و ئه‌مێنێت.
گه‌ر خه‌مخۆرى گۆرانین پێویسته که رێکخه‌رى گشتى رێکخه‌رى هه‌موان بێت نه‌ک ته‌نیا گۆران له ته‌که‌تولى خۆیه‌وه ببینێت ، گه‌ر خه‌مخۆرى گۆرانین به رازى و نارازیه‌وه به گۆرانى گرده‌که‌و گۆڕ‌انى خوار گرده‌که ، هه‌وڵ بدین گۆران له پرانسیپه گشتیه‌کانى لا نه‌دات ، هه‌موان کار بۆ به‌ها گشتیه‌کانى گۆران بکه‌ین که بریتیه له ئازادى و عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تی.
ناکرێت داواى دیموکراسى بۆ ووڵات بکه‌ین و له ناو خۆماندا دیموکراسى نه‌بین.
ناکرێت داواى سیسته‌م بوونى ووڵات بکه‌ین و له ناو خۆماندا به هه‌ژموونى ناسیسته‌م کار بکه‌ین.
ناکرێت ره‌خنه له حیزبه کوردیه‌کان بگرین که کۆنگره له کاتى خۆیدا ناگرن و ده‌م وچاوه‌کان ناگۆرێن له ناو خۆماندا کۆنفرانسى نیشتیمانى نه‌گرین و هه‌مان ده‌موچاوه‌کانى پێشوو بۆ هه‌میشه بمێنن و گه‌نج و ژنان له خانه‌دا نه‌بینرێت.
ناکرێت کار بۆ خه‌مى گشتى بکه‌ین به‌ڵام له ناو خۆماندا خه‌مى ده‌سه‌ڵات و تاکه که‌سى و ته‌که‌تول ببێته سه‌نته‌رى خه‌مه‌کانمان.
ناکرێت زۆرینه‌ى لێژنه‌ى دانوسان و خانه‌ى راپه‌راندن له لیستى پۆسته‌کاندا بن و کارى حیزبى بزووتنه‌وه‌که واز لێ بێنن.
ناکرێت زۆرینه‌ى ژووره‌کان به‌رپرسیان نه‌بێت له‌به‌ر کێشه‌ى ته‌که‌تول و باڵه‌کان.
ئه‌وه‌ى ئه‌کرێت که خانه‌و رێکخه‌رى گشتى به گیانى هاوریانه ئه‌م راو بۆچونانه‌مان لێ وه‌رگرن.