له‌ماڵی خۆته‌وه كارتی نیشتیمانی ده‌ربێنه
5 ساڵ لەمەوپێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێوه‌ی (ئۆنڵاین) راسته‌وخۆ له رێگای ئه‌م لینكه‌وه www.nid-moi.gov.iqله‌سـه‌ر كومپیوته‌ر له‌ماڵی خۆت فۆرمی كارتی نیشتمانی پربكه‌یته‌وه و بیبه‌یت بۆ فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی و مامه‌ڵه‌ی پێ بكه‌یت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه پێویسته به‌رنامه‌ی (acrobetpro) له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌بێ یان، له گوگڵ داونلۆندی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باركۆدی فۆرمه‌كه بخوێنێته‌وه.
له‌ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كار به‌كارتی نیشتیمانی ده‌كرێت و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌و كارته‌ی هه‌بێت ده‌توانێت له‌جیاتی پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه به‌كاریبهێنێت و له‌داهاتووشدا به‌ته‌واوی ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و پێناسی باری شارستانی.