مه‌لا به‌ختیار داوا له ئه‌مریکا ده‌کات گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران لابدات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسیى یه‌کێتى داواى له ئه‌مریکا کرد گه‌مارۆکانى سه‌ر ئێران لابدات به مه‌به‌ستى ره‌خساندنى دیالۆگ له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وه‌ش له‌میانى کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ ستیف فه‌یکن کونسوڵى ئه‌مریکا، کە ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجامیدا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى مه‌لا به‌ختیار که له په‌یجى خۆى بڵاوویکردۆته‌وه تێیدا باس له‌وه‌ده‌کات که باشندى ئه‌مه‌ریکاى وتووه "ئێران، وڵاتێکى به پشووه‌و به‌هێزیشه، گه‌مارۆى ئابوری، تا ئێستا، ته‌نها له زیانى گه‌لانى ئێران‌دا بووه، بۆیه هه‌قوایه، بوارى زیاتر بدرێ به دیالۆگ و چاره‌سه‌ر. به‌قۆناغ گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران لاببرێ و له‌ناوه‌ڕاستى کێشه‌کاندا چاره‌سه‌رى گونجاو بدۆزرێته‌وه".
مه‌لا به‌ختیار وتیشى "جه‌نگ مه‌ترسیداره‌و تائێستا ئه‌مریکا و ئێران به پشوودرێژیى هه‌ردوولایان، کێشه‌و روداوى بچوکیان دژى یه‌کتر قه‌به نه‌کردوه".
هه‌روه‌ها وتى "چاره‌نوسى ئێران ته‌نها به ده‌ستى گه‌لانى ئێرانه. ئێرانیش له سیاسه‌تدا، پشووى فه‌رش چنینیان هه‌یه. ئومێده‌وارین، ناوچه‌که‌و عیراق و کوردستانیش، له‌م کێشانه به‌ده‌ر بن".
مه‌لا به‌ختیار ماوه‌یه‌که به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کانى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى ناکات و ناڕه‌زایى خۆى نیشانده‌دات له دۆخى ناوخۆى حزبه‌که‌ی.