رێگاى سلێمانى -که‌رکوک داخرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆی خۆپیشاندانی پیشه‌وه‌رانی سنووری ناحیه‌ی بازیان رێگاى سه‌ره‌کى سلێمانى –که‌رکوک داخرا و تا ئێستا نه‌کراوه‌ته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ى ئه‌یلولى 2019 پیشه‌وه‌رانی سنووری ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی داواکارییه‌کانیان، له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى سلێمانى –که‌رکوک ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان کرد و رێگاکه‌یان داخستووه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن چه‌ندین ساڵه ناوچه‌یه‌کى پیشه‌سازییان بۆ دیاریکراوه و زه‌وییان بۆ ته‌رخان کراوه، به‌ڵام هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کى بۆ نه‌کراوه‌و و ناتوانن له‌وێدا کار بکه‌ن.
تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ داموده‌زایه‌کى حکومییه‌وه وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ده‌ڵێن ده‌به‌رده‌وام ده‌بن تا جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانیان.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار