نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا: پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێردرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شانازحه‌سه‌ن
نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا رایگه‌یاند پێش کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌بێت حکومه‌تى عێراق بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێرێت، که تائێستا نه‌یناردووه.
به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان حکومه‌تى عێراق وهه‌رێمى کوردستان ده‌بوو مانگانه بڕى (68) ملیار دینار له‌بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کان بۆ پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بکرێت که ماوه‌ى هه‌شت مانگه ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وەو بڕه‌که‌ى (544) ملیاردیناره.
فارس عیسا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتى: «پێش کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌بێت بودجه‌ى پێشمه‌رگه سه‌رفبکرێت، چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و به‌غدا کراوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵه‌کان هه‌یه«.
وتیشى «ئه‌م ماوه‌یه‌ى داهاتوش سه‌ردانى به‌غداد ده‌کرێت بۆ زۆر پرس و یه‌کێک له‌پرسه گرنگه‌کانیش پرسى پشکى پێشمه‌رگه‌یه«.
بۆ ناردنى بودجه‌که، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێنج نوسراوی نارد، بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، وه‌زاره‌تى بەرگرى، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا، به‌ڵام هێشتا پاره‌که نه‌نێردراوه.
پێشترجه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى راگه‌یاندبوو «تائه‌م ده‌قه‌یه یەک دینار نه‌گه‌شتۆته هه‌رێم، ئه‌وه مانگى نۆیه هێشتا یه‌ک دینارى نه‌نێردراوه«.
وتیشى «هه‌فته‌ى رابردوو دوایین نوسراوی وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆوه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ناردووه که به‌پێى یاساى موازەنه (68) ملیار دینار به‌پێى بودجه‌ى عێراق ته‌رخانکراوه بۆ پێشمه‌رگه که‌بڕه‌که‌ى (68) ملیار دیناره، داوا ده‌که‌ین ئه‌م پاره که‌ڵه‌که‌بووه بدرێت».