پارێزه‌ره‌کانى ده‌میرتاش بۆ ئازادکردنى له زیندان داواى فه‌رمى تۆمار ده‌که‌ن
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
پارێزه‌رانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوایه‌کى فه‌رمیان تۆمار کرد تا له زیندان ئازاد بکرێ دواى ئه‌وه‌ى دادگا بڕیاریدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٩ ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)ه‌وه بڵاویکرده‌وه که پارێزه‌ره‌کانى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په داواى فه‌رمیان پێشکه‌ش کردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئازاد بکرێت.
هه‌فه‌ته‌ى رابردوو دادگاى ئه‌نقه‌ره بڕیارى بێتاوانى ده‌میرتاشى ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌و سکاڵایانه‌ى په‌یوه‌ندیدار به تیرۆره‌وه له‌سه‌رى بوو، به‌ڵام هه‌ندێک سکاڵاى له‌سه‌ر ماوه که په‌یوه‌ندیان هه‌یه به "پڕوپاگه‌نده‌ى تیرۆرستیی"ه‌وه که سزا دراوه به زیندانى چوار ساڵ و ٨ مانگ.
ماوه‌ى سێ ساڵه ده‌میرتاش له زینداندایه که زۆربه‌ى ئه‌و سکاڵایانه‌ى له‌سه‌ر بووه په‌یوه‌ندى به "تیرۆر" هه‌بووه.
به‌هۆى ئه‌و سکاڵایانه‌ى له‌سه‌رى ماوه هه‌فته‌ى رابردوو ده‌میرتاش ئازاد نه‌کرا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ى هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند پارێزه‌ره‌کانى هه‌ده‌په داوایان کردووه ماوه‌ى چوار ساڵه‌که‌ى بۆ دابشکێنرێت و له‌برى ئه‌وه ئه‌و سێ ساڵه‌ى له زیندان به‌سه‌رى بردوو بۆى هه‌ژمار بکرێت وه‌ک سزاکه‌ی.