نێچیرڤان بارزانى داوا له پارتییه‌کان ده‌کات پشگیرى کابینه‌ى نۆیه‌م بکه‌ن
نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتى خۆى بۆ کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دووپاتده‌کاته‌وه و داوا له کادیرانى پارته‌که‌ى ده‌کات، پشتگیرى له کابینه‌ى نۆ بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ 11ى ئه‌یلولى 2019 کۆنفرانسى (پارتى له‌نێو گۆڕانکارییه‌کاندا، هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئێستا و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ داهاتوو) به ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو که تێیدا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسی، به‌رپرس و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌کان، مه‌کته‌ب و لقه‌کان و کادیرانى پارتى له باره‌گانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى پارتى به‌ڕێوه‌چوو.
جێگرى سه‌رۆکى پارتى وتارێکى پێشکه‌ش کرد و جه‌ختى له کارکردن بۆ حوکمڕانییه‌کى دروست، په‌یوه‌ندییه‌کى باش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه و هه‌بوونى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى له ئاست متمانه‌ى خه‌ڵکدا، کرده‌وه.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى پێیوایه پارتی: " ده‌توانێت داهاتوویه‌کى باشتر بۆ گه‌لى کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکات".
نێچیرڤان بارزانى ساڵانى "سه‌ختی" رابردووى بیرهێنایه‌وه که "وێڕاى هه‌موو ئاڵۆزى و ئاسته‌نگه‌کان، پارتى توانى له چوارچێوه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا له پاراستن و بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى کوردستان، له هه‌موو روویه‌که‌وه رۆڵى پێشه‌نگ و کاریگه‌رى خۆى ببینێت و ببێته پارێزه‌رى کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کوردستان".
نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتى خۆى له کابینه‌ى نوێ دووپاتکرده‌وه و داواى له کادیرانى پارتى کرد "به هه‌مان گیانى پێشوو له تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و قه‌یرانه‌کان، پشتگیرى له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.