هێرشده‌کرێته سه‌ر کاروانى ئۆتۆمبێله‌کانى په‌رله‌مانتارێکى پارتى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى:
په‌رله‌مانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه، له‌لایه‌ن هێزێکى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر کاروانى ئۆتۆمۆبیله‌کانى خۆى و جێگرى پارێزگارى موسڵ و ڕووداوه‌که‌ش به پێشێلکارى و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر یاسا وه‌سف ده‌کات.
شیروان دوبردانى، په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه: که له بازگه‌ى کوکجه‌لیى پارێزگاى موسڵ، کاروانى ئۆتۆمۆبیله‌کانى خۆى و سیروان رۆژبه‌یانى جێگرى پارێزگارى موسڵ هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا نوسینگه‌ى شیروان دوبردانى رایگه‌یاندوه: ئه‌و روداوه پێشێلکارى و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ده‌ستور، به‌ده‌ر له‌وه‌ى که په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندیى هه‌یه، هه‌ربۆیه رێگرى له په‌رله‌مانتاره‌که و هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر کاروانه‌که‌ى له‌گه‌ڵ جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سوکایه‌تییه به یاسا و ده‌ستور.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکى سه‌ربه لیواى (30)ى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق، پێشینه‌یه‌کى مه‌ترسیداره و ده‌بێ رابگیرێت و رێوشوێنى له‌دژیان بگیرێته‌به‌ر.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه که له‌و روداوه‌دا چوار له پاسه‌وانه‌کانى په‌رله‌مانتاره‌که و جێگرى پارێزگارى موسڵ رفێنراون و ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته سه‌ر پاش زیاتر له سه‌عاتێک ئازاد کراون.
لاى خۆشییه‌وه، وه‌عد قه‌دۆ، فه‌رمانده‌ى لیواى (30)ى سه‌ربه حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاندوه: هیچ چه‌کدارێکى حه‌شدى شه‌عبى له‌و بازگه‌یه‌دا نیه، به‌ڵکو سوپا و پۆلیسى عێراقى تێدایه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: چه‌کدارانى ناو بازگه‌که سه‌رسام بون کاتێک چه‌ند ئۆتۆمۆبیلێکى جام ڕه‌شیان بینیوه و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیون و پێیان وابوه ئه‌وانه چه‌کدارى داعش بن، هه‌ربۆیه چه‌ند رێوشوێنێکیان گرتوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام پێیان نه‌نگى بوه که ئه‌و جۆره ئۆتۆمۆبیلانه به‌بێ رێوشوێنى ئه‌منى به بازگه‌که‌دا تێبپه‌ڕن.