سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر بکوژانى تاریقى به‌قاڵدا سه‌پێنرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى:
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگاییکردنى بکوژانى تاریقى به‌قاڵ له دادگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چو، به‌هۆى زۆرى تاوانه‌کانیانه‌وه، دادوه‌ر فه‌رمانى له‌سێداره‌دانى بۆ بکوژه‌کانى ده‌رکرد.
دواى کۆتاییهاتنى دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى دادگای سلێمانى، حاجى مه‌ولود، خاڵى تاریقى به‌قاڵ له لێدوانێکى رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند" داواکارى ئێمه‌و هه‌مو خه‌ڵک ئه‌وه‌یه بکوژانى تاریق له‌سێداره بدرێن و داواش ده‌که‌ین هه‌رچى زوه بڕیاره‌که جێبه‌جێ بکرێت".
ناوبراو باسى له‌جێبه‌جێکردنى سزاکه‌ش کرد‌و وتی:"داوا له‌سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین ھه‌رچى زوه ئه‌و سزایه جێبه‌جێبکرێت و تاوانباران به‌سزاى ڕه‌واى خۆیان بگه‌ن".
تاریق رۆسته‌م ناسراو به تاریقى به‌قاڵ ته‌مه‌نى (39) ساڵ، که خاوه‌نى (چوار) منداڵ بو، دواى چوار مانگ له بێسه‌روشوێنبونی، له مانگى نیسانى رابردو ته‌رمه‌که‌ى به کوژراوى دۆزرایه‌وه.
له رۆژى 7/4، ئاسایشى سلێمانى ده‌ستگیرکردنى باندێکى کوشتن و دزى و رفاندنى راگه‌یاند که له سێ که‌س پێکهاتبون، که یه‌کێک له تاوانه‌کانى ئه‌و بانده، کوشتنى تاریقى به‌قاڵ بو، که دواى چوار مانگ له بێسه‌روشوێن بونی، رۆژى حه‌وتى نیسان ته‌رمه‌که‌ى له‌ژێر دیوارى خانویه‌کدا دۆزرایه‌وه.