راده‌ستکردنى نه‌وت به‌رانبه‌ر بژاردنى قه‌رز

راوێژکارێکى سه‌رۆک کۆمار بۆ ‌هاوڵاتى: هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نانێرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

راوێژکارێکى سهرۆک کۆمارى عێراق رایدهگهیهنێت، بهغدا بریارى داوه ئهگهر حکومهتى ههرێم بۆ ساڵى داهاتوو نهوت رادهست نهکات ئامادهیى تێدا نییه پاره بۆ موچهى فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان بنێرێت ئهم پهیامهش به روونى گهشتووهته بهرپرسانى ههرێم.

دوێنێ سێشهممه 17ى ئهیلولى 2019 بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق و فوئاد حوسێن جێگرى سهرۆک وهزیران بۆ کاروبارى دارایى و ئابوورى و وهزیرى دارایى گهشتنه ههرێمى کوردستان تا زهمینهسازى بۆ گفتوگۆى یهکلاکهرهوه لهنێوان ههرێم و بهغدا بکهن بۆ گهشتن به رێکهوتنێکى کۆنکرێتى.

راوێژکارێکى سهرۆک کۆمارى عێراق دهڵێت ئهوه یهکلابۆتهوه لاى حکومهتى عێراق که ئامادهنییه بۆ ساڵى داهاتوو پارهى موچهى فهرمانبهران بنێرێت و حکومهتى ههرێمیش نهوت رادهست نهکات.

کوردستان سێوکانى، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» هاتنى سهرۆک کۆمار بۆ ههرێمى کوردستان بۆ هاندانه تا ههرێمى کوردستان وا لێبکات بگهنه رێکهوتن لهگهڵ بهغدا، چونکه نایهوێت ئهم کێشانه بهردهوام بێت و دۆخى خهڵکى ههرێم باش نهبێت».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه لهدوو ساڵى رابردوو حکومهتى عێراق پارهى بۆ موچهى فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان ناردووه بهبێ رادهستکردنى نهوت تا ههرێم قهرزهکانى بداتهوه.

 وتیشى «بهغدا بۆ ساڵى داهاتوو ئامادهنییه ههرێم نهوت رادهست نهکات و بهغداش موچهى بۆ بنێرێت، چونکه عادل عهبدولمههدى فشارى زۆرى شهقامى عێراقى و لایهنه سیاسییهکانى لهسهره و دهڵێت ناکرێت نهوت رادهست نهکرێت و ههرێم بۆ خۆى بیفرۆشێت و پارهشى بۆ بروات، ئهمه کۆتایى هات».

سێوکانى پێشیوابوو که دهستهى سهرۆکایهتى عێراق (کۆمار، حکومهت، پهرلهمان) له خهمى دۆخهکهدان و دهیانهوێت ههرێم و بهغدا بگهنه رێکهوتن، چونکه تا مانگێکى دیکه حکومهتى عێراق دهبێت پرۆژه بودجهى 2020 رهوانهى پهرلهمانى عێراق بکات.

ئهو راوێژکارهى بهرههم ساڵح ئهوهى نهشاردهوه که قهیرانى گهوره لهنێوان ههرێم و بهغدا ههیه، بهڵام مهحاڵیش نییه نهگهنه رێکهوتن، «سهرۆک کۆمار پشتگیرى خهڵکى کوردستان و حکومهتى ههرێم دهکات، بهڵام به رێکارێک بهغداش رهزامهندى نیشان بدات تا بگهنه رێکهوتنێک ههردوولا پێى رازى بن».

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى، ههرێمى کوردستان ئامادهیى نیشانداوه رۆژانه 250 ههزار بهرمیل نهوت رادهستى بهغدا بکات، بهڵام بهو مهرجهى حکومهتى عێراق شایسته داراییهکانى کۆمپانیا نهوتییهکان دابین بکات.

کوردستان سێوکانى دهڵێت» ههرێم نهوت تهسلیم بکات و داواى شایسته داراییهکانى کۆمپانیا نهوتییهکان و قهرزهکانى له بهغدا بکاتهوه که باسى ملیارهها دۆلاره ئهستهمه بگهنه رێکهوتن».

حکومهتى ههرێم تا ئێستا به گهشبینییهوه له گفتوگۆکانیان لهگهڵ بهغدا دهڕوانن و ههفتهى رابردووش مهرجى دانهوهى قهرزه کهڵهکهبووهکانى سهر ههرێمیان خسته ئهستۆى بهغدا.

جوتیار عادل وتهبێژى حکومهتى ههرێمى کوردستان دوێنێ له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامهنوسان لهدواى کۆبوونهوهى وهزیرانى دارایی عێراق و ههرێم رایگهیاند، لهسهر داواکاریی و ئیستیحقاقهکانى کورد بهدهمهوههاتنێکى باش ههیه لهلایهن بهغداوه و بهم نزیکانه کۆبوونهوهکان دهستپێدهکهنهوه.

وتیشى «گفتوگۆکانى ههرێم و بهغدا بهردهوام دهبن تا دهگهین به چارهسهر و ههوڵهکان لهو بارهیهوه چڕکراونهتهوه«.

بڕیاره لهدواى سهردانهکهى سهرۆک کۆمار و وهزیرى دارایی بۆ ههرێم، شاندێک له ههرێمى کوردستانهوه سهردانى بهغدا بکهن بۆ تاوتوێکردنى پرسی بودجه.

ڤیان سهبرى، سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى له پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «هاتنى سهرۆک کۆمار و وهزیرى دارایى بهردهوامیدانه به گفتوگۆکان نهک دهستپێکردن، چونکه رۆڵى سهرۆک کۆمار و وهزیرى دارایى و سهرۆکى پهرلهمانى عێراق  گرنگه بۆ گهشتن به رێکهوتن  لهنێوان ههرێم و بهغدا».

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى پێشیوابوو،  ههردوولا گرهنتیییان دهوێت له یهکترى که مافى هیچ لایهک نهخورێت»گهشبینییهک و نیهت پاکییهک له ههردوولاوه ههیه و  گهشبینین بگهنه رێکهوتن».

کهمتر لهمانگێک لهبهردهم ههرێم و بهغدا ماوه تا لهسهر پرسی بودجهى ساڵى داهاتوو بگهنه رێککهوتن، پێش ئهوهى حکومهتى عێراق رهشنوسى پڕۆژهکه ئامادهبکات و رهوانهى پهرلهمانى بکات بهمهبهستى پهسهندکردنى.

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایى له پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ههرێمى کوردستان ئامادهیى دهربریوه نهوت رادهستى بهغدا بکات، بهڵام شایسته داراییهکانى کۆمپانیا نهوتییهکان بگرێته ئهستۆ زائیدهن بڕى 24 ملیار دۆلار قهرزى سهر ههرێم بداتهوه بهو پێیهى بهغدا له 2014 وه بودجهى بۆ ههولێر نهناردووه«.

ئهوهشى دووپاتکردهوه که بهغدا ئامادهنییه به هیچ شێوهیهک قهرزهکانى سهر ههرێم پاکتاو بکات و بیخاته ئهستۆى خۆى، «دیوانى چاودێرى بهغداو ههرێم  دهتوانن دانیشتن بکهن تهسفیهى حساب بکهن له 2004 تا ئێستا، یان له 2014 تا ئێستا ئهو کاته دهتوانن به بریارێکى سیاسى یهکلایبکهنهوه و حساباتى نێوانیان سفر بکهنهوهو لاپهرهیهکى نوێ ههڵبدهنهوه«.

شیروان میرزا دهشڵێت»دهبێت ههرێم مهلهفى نهوت رادهستى بهغدا بکات که 250 ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهیه، بهڵام ئهوکات ههرێمى کوردستان حساباتى خۆى دهکات ئایا بهشى موچهو پرۆژهکانى وهبهرهێنان و شایسته داراییهکانى کۆمپانیا نهوتییهکان دهکات یان نا، چونکه هێشتا بۆ ههرێم روون نهبۆتهوه ئهم پرسه«.

ههروهها ئهوهشى خستهروو پهرلهمانتارانى کورد ههوڵى جدى دهدهن بۆ ئهوهى پشکى لهسهدا 17%ى بودجه بۆ کورد بگهڕێتهوه ئهگهر ئهوهش نهکرا بهڵگهیهکى ئامارى وهزارهتى پلاندانانى عێراق ههیه که ههرێمى کوردستان لهسهدا 14ى عێراق دهبێت»دهتوانین ئهوه بچهسپێنین تا سهرژمێرى له عێراقدا دهکرێت».

ئهو پهرلهمانتارهى لیژنهى دارایى ئهوهشى دووپات کردهوه که بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق و فوئاد حوسێن وهزیرى دارایى رۆڵیان دهبێت، «ئهمانه لهسهر پشکى کورد لهو پۆستانهدان له بهغدا دهبێت به روحى ههموو لایهنهکان ههوڵى لێک نزیککردنهوهو چارهسهرى ههموو کێشهکان بدهن».

هاوکات، ئهحمهد سهفار، ئهندامى لیژنهى دارایى لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، پێیوابوو هاتنى سهرۆک کۆمارو وهزیرى دارایى تهنها زهمینهسازییه لهنێوان ههرێم و بهغدا تا بگهنه رێکهوتن که ژینگهیهکى باشتر بۆ دانوسان لهنێوان ههردوولادا دروست بکهن.

سهفار وتیشى»ههوڵهکهو زهمینه سازییهکه بۆ ئهوهیه پێش ئامادهکردنى  پرۆژه بودجهى 2020 بۆ پهرلهمانى عێراق رێکهوتن لهنێوان ههردوولا یهکلایبکرێتهوه«.

هێماى بۆ ئهوهش کرد که مهلهفى بودجهو داهاتى نهوت و غاز یهکێکه له مهلهفه ئاڵۆزهکان لهنێوان ههردوولا  ههر لایهنهو داواکارى و مافى خۆیى ههیه «دهتوانن له مهتبهخى گفتوگۆکاندا کێشهکان  چارهسهر بکهن و بگهنه رێکهوتن  که تهنازول بکهن له ههندێ داواکارى  تا بگهنه رێکهوتن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار