ده‌بوو هه‌موو ساڵێک 20 ملیار دینار بۆ پایته‌ختى رۆشنبیری ته‌رخان بکرێت

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرىو لاوان بۆ ‌هاوڵاتى:

فه‌رهه‌نگ تاهیر گۆمه‌شینى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

فهرههنگ تاهیر گۆمهشینى، وتهبێژى وهزارهتى ڕۆشنبیرى و لاوان سهبارهت به شێوازی خهرجکردنى 20 ملیار دینار لهبهرێوهبهرایهتى رۆشنبیری و هونهری سلێمانى دهڵێت بهپێی بڕیارێک دهبوو  ههموو ساڵێک 20 ملیار دینار بۆ پایتهختى رۆشنبیری تهخانبکرێت، بهڵام بههۆى قهیرانى داراییهوه راگیراوه.

فهرههنگ تاهیر گۆمهشینى، لهم چاوپێکهوتنهى هاوڵاتىدا باسی ئهولهویاتى کارهکانی وهزارهتى رۆشنبیری و ئهو رهخنانه دهکات که لێیان دهگیرێت.

هاوڵاتى: ئهولهویاتى کارهکانتان چیه وهک وهزارهتى ڕۆشنبیرى و لاوان؟

فهرههنگ تاهیر: ئێمه لهچوارچێوهى پلانى کارهکانمان وهک کابینهى تازه، بهرنامهى پێداچونهوهمان ههیه بهکۆى سێکتهرهکانى وهزارهت لهکوێدا کهموکورتى ههیه، ئهو بهرنامانهى نهتوانراوه تهواو بکرێت لهکابینهکهى تر، یان سێکتهرێک وهک پێویست خزمهتى نهکراوهو پهراوێز کراوه، ههموو ئهمانه له ڕێگهى ڕاگهیاندراوێکهوه، لهسهرهتاوه ئاراستهى نوسهران و ڕوناکبیران و ئهدیبان و ڕۆژنامهنوسان و هونهرمهندان و وهزشکاران و لاوان و ههموو ئهوانهى پهیوهستن بهوهزارهتهکهى ئێمهوه، لهگهڵ بهڕێوبهرایهتیه گشتیهکان ههمویان داوامان لێکردون بهپێى کارو چالاکییان بۆمان بهرزبکهنهوه لهماوهى چوار ساڵى داهاتوو چیمان پێویسته کهکۆى ڕاپۆرتهکه ئاماده دهبێت لهچهند رۆژى داهاتوودا ئهولهویاتى کارهکانمان و بودجهى تهرخانکراویش بهرچاومان ڕوندهبێت.

هاوڵاتى: بۆچى زۆربهى هونهرمهندان به گشتى گلهییان له وهزارهتى ڕۆشنبیرى و لاوان ههیه؟

فهرههنگ تاهیر: بهپێى تایبهتمهندى وهزارهتهکهمان  پڕه لهجوڵهو پڕه لههونهرو ئهو ناوهنده ناوهندێکى ناسکهو پهیوهندى ڕاستهوخۆمان لهگهڵ ئهم توێژه ههیهو دهشزانین هونهرمهندان  دنیایهکى تایبهت بهخۆیان ههیه، ئهمانهوێت ئاشتیان بکهینهوه، به دهرگاکانى وهزارهتهکهمان و ئهرکی یهکهممان چۆنیهتى ڕێکخستنهوهى خزمهته لهههموو بوارهکانى هونهردا.

هاوڵاتى: بۆچى زۆربهى هونهرمهندان گلهیى ئهوه دهکهن جیاوازى دهکرێت؟

فهرههنگ تاهیر: کارى داهاتومان لهسهر ئهوه دهبێت، بهپێى کارهکهى خۆى ههموو هونهرمهندێک، لهڕێگهى بهڕێوبهرایهتیهکهیهوه یان بێته وهزارهتهکهى ئێمه لهگهڵ تیمه تایبهتهکان بهپێى پێداویستیهکهى و چۆنیهتى کاره هونهریهکهى که تاچهند پێویستى به هاوکاری کردنهو چۆن هاوکارى بکرێت و بهپێى چهند خاڵێک بهو پێیهى جیاوازى نهکرێت لهنێوان هونهرمهندێک بۆ هونهرمهندێکى ترو شانۆو کارى سینهمایى و کلیپ و کارى گۆرانى واته جارێکى تر ڕێکدهخرێنهوه، وابکهین هونهرمهندان به هونهرهکهى خۆیانهوه بژین، ئهرکى ئهوان سوکتر بکهین، له دونیاى دهرهوهدا هونهرمهندان لهسهر هونهرهکهى خۆیان دهژین، دهبێت ئێمه کهشێکى وا لهبارو ئارامیان بۆ بڕهخسێنین بۆئهوهى له چوارچێوهى وهزارهتهکهى ئێمهوه بتوانن کارئاسانى بێت بۆیان، هیوامان وایه لهم کابینهیهدا بتوانین هونهرمهند لهسهر هونهرهکهى خۆى بژێت.

هاوڵاتى: ئایا ڕیزبهندى و پلهبهندى ههیه لهنێوان هونهرمهندان و گۆرانیبێژان بهگشتى؟

فهرههنگ تاهیر: بیگومان جیاکراونهتهوهو هونهرمهندان خۆیان له سهندیکاش جیاکراونهتهوه و بهپێى پلهبهندى دهکرێت و خۆى له خۆیدا هونهرمهند و گۆرانیبێژ دوو چهمکى جیان و ههریهکهى گرنگى تایبهتى خۆى و تایبهتمهندێتى خۆى ههیه کهپێویسته بهپێى کارهکهى گرنگى پێبدرێت.

هاوڵاتى: بۆچى زۆربهى هونهرمهندان پێیان وایه زیاتر هاوکارى هونهرمهنده تازهکان دهکرێت؟

فهرههنگ تاهیر: بهڕاى من ههموو هونهرمهندێک له جوڵه و کارهکانیدا که کاردهکهن ئێمه ڕێزیان لێدهگرین و گلهییهکانیان وهردهگرین، دیراسهشمان کردووهو ههر هونهرمهندێک کهسهردانى کردوین، لهڕابردوو ئێستاش و داهاتوو دهرگاکانمان کراوهیه، بهڵام وهک پاڵپشتى  هونهرمهنده تازهکان دهمانهوێت پشتگیرییان بکهین، هانیان بدهین و دهستیان بگرین، لاوان سێکتهرێکى گهورهى وهزارهتهکهن، بهبڕواى من  پێویسته تێکههڵکێشى بکهین، ههم  سود لهتواناو ئیمکانیهت و ڕۆڵى هونهرمهنده گهورهکان  ببینین و دهستگیرۆیى هونهرمهنده تازهکان بکهین لهپێناوى ئهوهى خزمهتى ههمویان بکهین لهیهک بوارو به یهک چاو. 

هاوڵاتى: له ڕوى هاوکارییهکانهوه پێتوایه لهکابینهکانى پێشتردا جیاوازى کراوه لهنێوان هونهرمهندان؟

فهرههنگ تاهیر: ڕهنگه تۆزێک له بێبهرنامهیى ههبوبێت، بهڵام دهرگامان بهڕوى هیچ کهسێکدا دانهخستووهو دوپاتى دهکهمهوه گوێ لهسهرنج و داواکاریهکانیان دهگرین، ئهمه بهبهرنامه و پلان نهکراوه کهزیاتر هاوکارى کرابێت،  بۆیه گهنجێک هاتووه  بهپێى قهبارهى کارهکهى هاوکاریمان کردووه.

هاوڵاتى: بهپێى چ ستاندارێک بودجه تهرخاندهکرێت بۆ کارێکى هونهرى جا چ کارێکى درامى بێت یان کلیپێکى هونهرمهندان بێت؟

فهرههنگ تاهیر: دهبێت  لهڕێگهى بهرێوبهرایهتیهکهى شارهکهى خۆیهوه پشگیرى تهواوى دهق و ئاوازو بهرههمهکه بکات و بهپێى ئهوه دهرخستهیهک دهکرێت و ڕهوانهى وهزارهت دهکرێت، ئێمهش لهڕێگهى لیژنهى وردبینى خۆمانهوه، بۆ ئهوهى بزانین ئهو کاره لهو بڕه پارهیه زۆرترى تێدهچێت یان کهمتر، چونکه ئێستا چاودێرى دارایى لهسهر خهتهو داواکارى گشتى، بۆیه کارهکان وردترهو کهس ناتوانێت جیاوازى تێدا بکات.

لهئێستاشدا نوسراومان بۆ دهیان هونهرمهند کردووه بۆ وهزارهتى دارایى بۆ هاوکاریکردنیان. له رێگهى لیژنهى وردبینى خۆمانهوه بزانین که ئهو بڕه پارهیه زۆرتره لهم کاره یان کهمتره، مهسهلهى داواکردنى پاره زۆر ئاسان نیه، ئێستا چاودێرى دارایى لهسهر خهتهو داواکارى گشتى ههیه، بۆیه کارهکان وردتره.

هاوڵاتى: باس لهوه دهکرێت پایتهختى ڕۆشنبیرى تهنیا ناوێکى ڕوکهشه؟

فهرههنگ تاهیر: لهساڵى 2012 لهپهرلهماندا سلێمانى وهک پایتهختى ڕۆشنبیرى ناسێندرا، لهئاستى گهورهیى و پێشکهوتوویى لهبارى هونهرى و سیاسى  و کۆمهڵایهتى و فهرههنگى نازناوهکه پڕ بهپێستیهتى، ههر ئهو کاتهش بڕیاریدا پارهیهکى بۆ دابنێت بۆ دروستکردن و خستنهسهر پێى ژێرخانى ڕۆشنبیرى ئهو شاره، بهڵام بههۆى شهڕی داعشهوه بودجه بڕاو وهک پێویست نهتوانرا خزمهت بکرێت و بهپێى تواناش زۆرترین خزمهت کراوه بهسلێمانى کهدهیسهلمێنێت ناوهکهى ههر ڕوکهش نهبوه.

هاوڵاتى: گلهیى زۆر ههیه بۆ 20 ملیار دینارهکهى شارى سلێمانى؟

فهرههنگ تاهیر: بڕیارهکه وا دانرابوو کهههموو سالێک بێت ئهو 20 ملیاره، بهڵام دواى تێکچونى دۆخى سیاسى و ئابورى لهگهڵ عێراق پارهکه ڕاگیرا، که له 2105 و 2016 بریارماندا ئهم پارهیه بۆ ههڵساندنهوهو بنیاتنانهوهى ژێرخانهکه بێت، ههموو بابهکانى بهپێى پێویستى سهرف کراوه، بهڵام بۆ ڕونکردنهوهى چۆنیهتى سهرفکردنهکهى لیژنهى ڕۆشنبیرى سلێمانى لهگهڵ بۆردى پایتهخت دانیشتبون و بهپێى جێگهو ڕێگهى خۆى لهئێستادا مهوداى خۆى وهرگرتووهو لیژنهى پهرلهمان کهگهیشتنه ههر بڕیارێک ڕونکردنهوه دهدات.

هاوڵاتى:  هۆڵى تهلارى هونهر لهسلێمانى، دهوترێت ئهوهندهى چالاکى سیاسى تێدا دهکرێت، چالاکى هونهرى تێدا ناکرێت، ئایا ئهمه ههر بۆ ئهوهیه وهک هۆڵهکه یان نا؟

فهرههنگ تاهیر: تهلارى هونهر سهر بهبهڕێوبهرایهتى ڕۆشنبیرى سلێمانیهو ئێمه ڕێز لهههموو کهس دهگرین و ئهم هۆڵه بهپارهیه، ههر کهسێک بێت کۆمپانیا بێت، یان حزب بێت، یان رێکخراوهکانى کۆمهڵگهى مهدهنى ههر لایهنێک بێت، چالاکى هونهرى بێت یان حزبى بهپاره دهیگرن، بهڵام چالاکیه هونهرییهکان ههمووى لهوێدا دهکرێت، ههندێکیان تهنیا پارهى خزمهتگوزارییان لێوهردهگرین، ئهگینا بێ پاره نهدراوه بهکهس، داهاتهکهشى دهگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى حکومهت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار