تره‌مپ: ئه‌گه‌رى هه‌یه گورزێکى زۆر به‌هێز له ئێران بوه‌شێنین
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه چاره‌سه‌رى پرسى ئێران به رێگه‌ى ئاشتى نه‌کرێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه گورزێکى زۆر به‌هێز له و وڵاته بوه‌شێنین.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ئه‌مریکا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ى ئه‌یلولى 2019، سه‌باره‌ت به گرژییه‌کانى که‌نداو له‌دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانى سعودیه، به که‌ناڵى فۆکس نیوزى ئه‌مریکى راگه‌یاند"بزانین چى روده‌دات، ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ى ئاشتییه‌وه چاره‌سه‌ر بو ئه‌وه باشه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه رونه‌دات."
تره‌مپ، راشیگه‌یاند:"هیچ کات، ئه‌مریکا وه‌ک ئێستا له‌ڕوى سه‌ربازییه‌وه به‌هێز نه‌بوه‌و، ئه‌گه‌رى هه‌یه گورزێکى زۆر به‌هێز بوه‌شێنین، ئێمه به‌هێزترین وڵاتى جیهانین له‌ڕوى سه‌ربازییه‌وه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار