دوو به‌رپرسى حکومى دهستبهسهردەکرێن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، شاناز حه‌سه‌ن
به‌ڕێوبه‌رى گومرگ و به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، ئەوەش له‌سه‌ر بڕیارى دادگاى ده‌ستپاکى.
عه‌لى جه‌مال قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «له‌سه‌ر بڕیارى دادگاى ده‌ستپاکى گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى گومرگى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ڕاگیراون».
وتیشى «به‌ڕێوبه‌رى گومرگ به‌پێی مادده‌ى 341و به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ى 307 له‌یاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراون، تا دادگا بڕیار ده‌دات لاى پۆلیسى گه‌رمیان ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ى 341 تایبه‌ته بهکهمتهرخهمى و مادده‌ى 307 په‌یوه‌ندى بهبهرتیلهوه هه‌یه، به‌پێی به‌دواداچونى هاوڵاتى، به‌ڕێوبه‌رى گومرگى گه‌رمیان تۆمه‌تبارکراوه به رێگه‌دان به‌بارى جگه‌رى ماوه به‌سه‌رچوو، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانیش به‌رتیلى وه‌رگرتووه‌و به‌ڵگه‌ى تۆمارى ده‌نگى هه‌یه له‌سه‌رى.