ژنه‌ «مۆدێل»ـه‌که‌ى په‌رله‌مان، لەژێر ئاڵای سیاسه‌تەوە بۆ سەر عەرشی بازرگانی

سۆز عه‌بدولقادر: بڕوا به‌و قسه‌یه‌ ناکه‌م له‌وانه‌یه‌ بۆ ڕیکلامى دوکانی کوتاڵ فرۆشییه‌که‌ى کردبێتى

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی لاڤین مەحمود

دواى پێنج ساڵ له کارى پهرلهمانتاریی و دهستبهرداربوونى له حزبهکهى و رووکردنه کارى بازرگانى، جارێکى تر چاوهکان چوونهوه سهر ئێڤار ئیبراهیم، ئهو ژنه پهرلهمانتارهى خولى پێشوو که به قسهیهکى لهسهر شاشهى تهلهفزیۆن کهوتووهته بهر لێشاوێک له رهخنه.

ئیڤار ئیبراهیم تهمهن (42) ساڵ، ههفتهى رابردوو لهبهرنامهیهکى ڕاستهوخۆدا له ئێن ئاڕتى دوو رایگهیاند، که لهپهرلهمان بووه ههموو مانگێک سى کراسى کڕیوهو ئهوهى ڕۆژێک لهبهرى کردووه نهیکردووهتهوه بهر.

ئیڤار که لهسهر لیستى بزوتنهوهى گۆڕان بوو به پهرلهمانتار، لهو ماوهیهدا که پهرلهمانتار بوو سهرۆکى لیژنهى داکۆکیکردن بوو له مافى ژنان له پهرلهمانى کوردستان، دواى کۆتایی هاتنى خولى پهرلهمانیش دهستبهرداری کارى سیاسی بوو لهناو بزوتنهوهى گۆڕاندا.

سۆز عهبدولقادر، ئهندامى ژوورى حکومهت و پهرلهمان لەبزوتنەوەی گۆڕان له لێدوانێکیدا بۆ ‌ وتی «ئێمه له کاتى خۆیدا به وهمان نهزانیوه هەر رۆژهو جلوبهرگێکى لهبهرکردبێت، ئێستاش خۆى قسهى نهکردایه نهماندهزانى، ئێستاش نازانم راست دهکات یان راست ناکات».

لهسهر قسهکانى ئێڤار، سهرهڕاى ئهو رهخنانهى روبهڕوى کرانهوه، رهخنهى زۆریش ئاڕاستهى بزوتنهوهى گۆڕأن کرا، بهو پێیهى لهلایهن ئهو بزوتنهوهیهوه کرایه پهرلهمانتار.

سۆز عهبدولقادر وتى «خهڵک هەق نییه رهخنه له گۆڕان بگرێت چونکه ئێمه موتابهعه ناکهین بزانین کێ چى لهبهر دهکات هەروهها ئهو خاتونه خولى پێشوو پهرلهمنتارى ئێمه بوو بهڵام ئێستا پهیوهندى به ئێمه نهماوه».

وتیشی «من خۆم بڕوا بهو قسهیه ناکهم لهوانهیه بۆ ڕیکلامى دوکانهکهى کردبێتى چونکه زۆره ئهو جلوبهرگانهى ئهو باسى دهکات، ئیشى پهرلهمان زۆر لهوه گهورهتره چونکه پهرلهمان ئیشکردنه لهسهر سیاسهتى حزب نهک کراسى پهرلهمانتارهکان ئیشى ئێمه چاودێرى کردن نیه تا بزانین کێ چى لهبهر دهکات».

دواى نزیکهى سێ دهیه له کارى حزبى، ئێڤار ئیبراهیم له یهکێک له گرانبههاترین شوێنهکانى ههولێر چانسى خۆى له بازرگانیدا تاقیدهکاتهوه و دوکانى تایبهت به فرۆشتنى جلوبهرگى کوردى داناوه.

له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان ئێڤار روبهڕووى شهپۆلێک له رهخنه بووهوه، بهڵام خۆى لهرونکردنهوهیهکدا بهرگرى لهخۆى کرد و رایگهیاند، ئهو جلوبهرگانهى کڕیویهتى گرانبهها نهبوون.

‌ چهند رۆژێکه له ههوڵدایه لێدوان له ئێڤار ئیبراهیم وهربگرێت، بهڵام وهڵامى پهیوهندییهکانى نهدایهوه.

ئێڤار ئیبراهیم لهرونکردنهوهیهکدا رایگهیاندووه «ئەو کراسانەی کە من دەیکڕم و کڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو کوڕان) ی شاری هەولێر بووە کەرۆژانە کراسی کوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەکرێت، لەکاتێکدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێکی ئیتاڵی و جانتایەکی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار کڕیووە».

«خێزانهکهى من ساڵى یهک جار دهسته جلێکى کوردى دهکڕێت تهنیا له بۆنهکانیش ئهیکاته بهر خێزانى من نوێنهرێکى ڕاستهقینهى ماڵهکهیهتى ئێوهش نوێنهرێکى خۆ کهشخهو مۆدێڵ و مۆدێرن»، شێرزاد سهیده له فهیسبوک بهو شێوهیه رهخنهى له وتهکانى ئێڤار گرتووه.

ئهوهشى نوسیوه «زۆ جار دهمان پرسى ئاخۆ ئهندام پهرلهمانهکان بۆ چى هێنده زوو تهنازوول له کۆمهڵێک یاساو چاکسازیدا دهکهن لێرهدا دهردهکهوێ که هاوشێوهى ئێڤار خانهکان هێندهى مشغوڵى خۆ ڕازاندنهوهو خهمى مۆدێل و کراسیان بوه هێنده خهمى ئهم یاساو چاکسازیانهیان نهبوه که لهبهرژهوهندى گهلدان».

ئێڤار ئیبراهیم له ههولێر چاوى به دنیا ههڵهێناوه و ژیاوه، له رێى برایهکى پێشمهرگهى ساڵى 1993 چووهته ریزى کۆمهڵهى خوێندکارانى یهکێتییهوه، دواى دروستبوونى بزووتنهوهى گۆڕان، لهگهڵ باڵى ریفۆڕم یهکێتی جێدههێڵێت و دهبێته بهرپرسى رێکخستنهکانى گۆڕان له ههولێر، پاشان دهبێته ئهندامى جڤاتى نیشتمانى و ساڵى 2013 له خولى دووهمى بهشدارى گۆڕان له ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، لهناو پهرلهمانتاره ژنهکان زۆرترین دهنگى بهدهستهێنا و بێ کۆتا گهیشته پهرلهمان.

ئێڤار ئیبراهیم له ڤێلاکانى ڤیتاڵ که گرانترین ناوچهى خانووبهرهیه له ههولێر، لهسهر رووبهرى 500 مهتر دووجا، دووکانى جلوبهرگى کوردى ژنانى داناوه و قوماشى بڕاندى ئیتاڵی دهفرۆشێت.

ئهو ئێستا لهگهڵ خوشکهکهى دوکانهکه بهڕێوهدهبات و چاوى لهوهیه پرۆژهکهى فراوانتر بکات، لهگهڵ ئهوهشدا بهتهواوى پێی لهسیاسهت نهبڕیوهو لهگهڵ پهرلهمانتاران و وهزیرانى خولهکانى پێشترى پهرلهمان و حکومهت، ماوەیەک لەمەوبەر سهرقاڵى پڕۆژهیهکى نوێى سیاسین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار