ئاسایش دەستگیرکردنی تەقەکەرانی سلێمانی رادەگەیەنێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردند لە لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستانی دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست هاوڵآتی كەوتوو‌، دەڵێت "دوای ئەوەی لەشەوی 19 لەس ر20ی 9ی 2019، سەعات 11:45 دەقیقە لەڕووداوێكیدا چەند گوللەیەك ئاڕاستەی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم كرا هێزەكانمان بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێنمایی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی راسپێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە".

رونیشیكردوەتەوە "دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە."

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردوە کە جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكەو هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە.

هەروەها ئەوەشی رونكردوەتەوە ک دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان "سەربەخۆ" ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار