ئه‌مریکا 200 بارهه‌ڵگرى دیکه بۆ هەسەدە ده‌نێرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانى بۆ یه‌په‌گه و له‌دواین کارواندا ٢٠٠ بارهه‌ڵگرى هاوکارى گه‌شتنه باکورى سوریا. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ٢٠٠ بارهه‌ڵگرى هاوکارى و لۆجیستى ئه‌مریکاى به‌ده‌ست گه‌شت که زۆرینه‌ى پێکهاتووه له ئۆتومبیلى سه‌ربازی.
ئه‌مه ٢٦ه‌مین کاروانى هاوکارییه و دوێنى شه‌و به‌خاڵى سنورى سمێڵکاى هه‌رێمى کوردستان – سوریا تێپه‌ڕیووه.
ڕۆژى ٩ى ئه‌م مانگه‌ش (٥٥) بارهه‌ڵگر گه‌شتنه ده‌ستى یه‌په‌گه و به‌ره‌و ناوچه‌کانى بۆزانێ (عه‌ین عیسا) و شه‌دادییه ڕه‌وانه‌کران که پێکهاتبوون له ئۆتومبیلى سه‌ربازى و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له‌کاتێکدا له چوارى مانگ ٦٠ بارهه‌ڵگرى دیکه به‌ده‌ست یه‌په‌گه گه‌شتوون. له‌ماوى شه‌ش مانگدا و دواى ڕووخانى داعش له سوریا، ئه‌مریکا له ٢٦ کارواندا نزیکه‌ى ٢٦٠٠ بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) کردووه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌مانگى ڕابردوو بڕیارى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارامیاندا، به‌ڵام تورکیا ئه‌مریکا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که سستى ده‌نوێنێت له دامه‌زراندنى ناوچه‌که‌دا و ده‌ڵێت که ئه‌وه‌ى تا ئێستا کراوه "له‌به‌رژه‌وه‌ندى گروپه تیرۆرستییه‌کانه".
هاوکات دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئاماده‌ى هێرشى تاکلایه‌نانه‌ن و "ئاماده‌کارییه‌کانمان له‌سه‌ر سنورى خۆمان کۆتاى پێهاتووه، ئێمه خۆزیارى ئه‌وه نین له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕوو ببینه‌وه به‌ڵام ناشتوانین چاوپۆشى له‌و پاڵپشتییه سه‌ربازییانه بکه‌ین که ده‌سته‌به‌رى ده‌که‌ن بۆ ڕێکخراوێکى تیرۆرستی".