پۆمپیۆ: ئێمە چارەسەرێکی ئاشتیمان دەوێت لەگەڵ ئێران

5 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دەیانەوێت بە ئاشتی کێشەکانیان لەگەڵ ئێران چارەسەر بکەن بەڵام هۆشداریشیدا گەر ئێران بەردەوام بێت لە کارەکانی ئێستای ئەوا هەنگاوی پێویست دەنێن لەو بارەیەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "ئێمە چارەسەرێکی ئاشتیمان دەوێت، ئەوە ئەمانجمانە بەڵام بە هەڵە تێمەگەن ئەگەر شکست بهێنین و ئێران بەم شێوازەی ئێستای بەردەوام بێت، دڵنیام کە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بڕیاری پێویست دەدات بۆ بەجێهێنانی ئامانجەکەمان".

لەبارەی بڕیاری ئەم هەفتەیەی ئیدارەی ترەمپ بۆ ناردنی هێزی زیادە بۆ سعودیە و ئیمارات، پۆمپێیۆ وتی بەمەبەستی بەرگری و بەرەوپێشبردنی توانستەکانیانە.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی واشنتۆن و تاران پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیارەوە دوای هێرشەکەی سەر ناوچە کێڵگەییەکانی سعودیە لە ١٤ ی ئەم مانگەدا کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە نیوەی  بەرهەمی نەوتی سعودیە و پەکخستنی لەسەدا %٥ی بەرهەمی نەوتی جیهان.

دوێنێش بۆ یەکەمجار سعودیە بەفەرمی ئێرانی تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە بەخستنەڕووی بەڵگەی بەرجەستە لەکاتێکدا ئێران هەموو تۆمەتێك ڕەتدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار