ئێران پلانی ئاشتی دەخاتەڕوو

5 ساڵ لەمەوپێش



ئێران پلانى ئاشتى دەخاتەڕوو
هاوڵاتى
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، پلانێکی ئاشتی دەخاتەڕوو لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت.
حەسەن ڕۆحانی ئاماژەى بەوەدا، پلانەکە بۆ پاراستنی ناوچەکە لەلایەن وڵاتانی درواسێ و سوپای پاسدارانەوە نەوەک "هێزە بیانییەکان".
هاوکات ڕۆحانی لەبارەی ناردنی سەربازی ئەمریکی بۆ ناوچەکە  ڕایگەیاند، ناسەقامگیری دروست دەکات لە ناوچەکەدا.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی واشنتۆن و تاران پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیارەوە دوای هێرشەکەی سەر ناوچە کێڵگەییەکانی سعودیە لە ١٤ ی ئەم مانگەدا کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە نیوەی  بەرهەمی نەوتی سعودیە و پەکخستنی لەسەدا %٥ی بەرهەمی نەوتی جیهان.

دوێنێش بۆ یەکەمجار سعودیە بەفەرمی ئێرانی تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە بەخستنەڕووی بەڵگەی بەرجەستە لەکاتێکدا ئێران هەموو تۆمەتێك ڕەتدەکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار