پارتى و یه‌کێتى: دەگەڕێینەوە سەر مێزی گفتوگۆ

دواى گرژییه‌کانى ئه‌م دواییه‌ به‌رپرسانى پارتى و یه‌کێتى ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌نگاو بنێن بۆئه‌وه‌ى متمانه‌ به‌یه‌کتری بکه‌نه‌وه‌

بانگەشەی لیستی هاوپەیمانی (یەکێتی و پارتی) لە ساڵی ٢٠٠٩

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

بهرپرسانى پارتى و یهکێتى جهخت لهههنگاونان بۆ چارهسهرى گرژییهکانى نێوانیان دهکهنهوه، که بههۆى رێگریکردن له مهحمود سهنگاوى ئهندامى مهکتهبی سیاسی یهکێتى لهچوونى بۆ ههولێر سهریههڵداوهو دهڵێن دهبێت ههنگاو بنێن بۆ ئهوهى متمانه بهیهکتر بکهنهوه.

رۆژى پێنجشهممهى رابردوو لهبازگهى سماقوڵى رێگرى له مهحمود سهنگاوى ئهندامى مهکتهبی سیاسی یهکێتى کرا بچێته ههولێر، که بهمهبهستى بهشداریکردن لهکۆبوونهوهى مهکتهبی سیاسی حزبهکهى بهڕێوهبوو بهرهو ئهو شاره، لهبهرانبهریشدا لهبازگهى بانیمهقان لهلایهن یهکێتییهوه رێگریکرا لهو کهسانهى کهپێناسى سهربازیی پارتیان پێبووهو رێگهنهدرا داخڵى شارۆچکهى چهمچهماڵ ببن.

ههروهها دواى ئهو رووداوه، شهوى پێنجشهممه لهسهر ههینى تهقه له لقى چوارى پارتى لهسلێمانى کراو لهههولێریش تهقه لهکۆمیتهى چوارو پێنجى یهکێتى کراو بهو هۆیهوه کۆبونهوهیهکى مهکتهبى سیاسى پارتى و یهکێتى ههڵوهشایهوه.

یهکێتى له رێگهى کۆسرهت رهسوڵ جێگرى یهکهمى سکرتێرى گشتى یهکێتى نامهیهکى ناڕهزایهتى ناردووه بۆ مهسعود بارزانى سهرۆکى پارتى و داواى رونکردنهوهیان کردووه لهسهر رێگریکردن له مهحمود سهنگاوى.

عهتا شێخ حهسهن، وتهبێژى سهرکردایهتى پارتى لهپارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ههموو لایهنهکان کاریگهرین بهو وهزعهى که روویداوه له چهند رۆژى رابردوودا وهزعێکى نائاسایى بوو لهکاتێکى ههستیاردا، وهک شتهکه بوو لێکدانهوهى ههڵهى بۆکراوه، خاڵى پشکنین و بازگهى سماقۆڵى پهیوهندى بهحکومهتهوه ههیه نهک پارتى».

دواى رێگریکردن له مهحمود سهنگاوى، وتهبێژى یهکێتى رایگهیاند، ئهو عهقڵیهتهی دهیهوێت کوردستان دابهشبکات و قۆرخی پایتهخت بکات لای یهکێتی قابیلی قبوڵ نییه، دوو رۆژ دواتریش لهکۆبونهوهیهکدا مهکتهبی سیاسی یهکێتى جهختى له پابهندبوونى به رێککهوتنهکهى لهگهڵ پارتى کردهوه.

لهبهرانبهردا وتهبێژى سهرکردایهتى پارتى لهپارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه وتى «له رونکردنهوهى وتهبێژى یهکێتى لهسهر روداوهکه دهبوو رووبکرێته حکومهت نهک پارتى، چونکه بازگهکه بازگهى حکومهتهو  ههر کهموکورتیهک ههبووه حکومهت لێى بهرپرسیاره که رێگرى لهکاک مهحمود سهنگاوى کراوه«.

عهتا شێخ حهسهن پێیوایه، ئهو کێشانه بوونى متمانه لهنێوان پارتى و یهکێتى ناهێڵێت، «دهبێت متمانه بهیهکترى بکهین، لهئاستى حزبیشدا ململانێیهکى سیاسى نهرم بکهیت دهبێت لهئاستى  حکومهتدا ههموومان  هێزو تواناکان  یهکخهین و حکومهت بکهینه دامهزراوهیهکى پتهوو  دامهزراوه دهستوریهکانى بههێزبێت، بهداخهوه بهجۆرێک لهجۆرهکان ئهم متمانهیه تۆزێک کهم بووه«.

سهبارهت بهوهى لهسهر ئاستى تاکه کهسى ناو پارتى و یهکێتى ههیه بیهوێت ئاژاوهو ئاڵۆزى دروست بکات، وتهبێژى سهرکردایهتى پارتى لهپارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه جهختى لهوهکردهوه لهوانهیه بیرکردنهوهى جیاواز ههبێت و رهنگه ههبێت بهرژهوهندى لهئاشتهوایى پارتى و یهکێتیدا نهبێت.

وتیشی «لهوانهیه ههندێک لهبهرپرسى حزبهکان توشى زهرهر ببنهوه، که بهرژهوهندى گشتى لهبهرچاو ناگرن و ئیشى بازرگانى و نهوت دهکهن و دۆخى چاکسازییان پێناخۆشه و بیانهوێت ئاڵۆزى دروست بکهن، بهڵام دهبێت ههردوولا له ئاستى بهرپرسیارێتیهوه بروانینه رووداوهکان».

وتهبێژهکهى پارتى ئهوهشى دووپاتکردهوه حکومهتى ههرێمى کوردستان زۆر ههوڵى ئهوه دهدات بزانێت ئهو دهستهى هێرشى کردهسهر لقى چوار، کێ بوون «ئێمه نازانین ئهو کهسانه دهستگیرکراون یان نا، بهڵام ههموو هێزهکان که بهرپرسیارن لهئاسایشى سلێمانى بهدواداچون دهکهن».

تا ئێستا ههنگاوى کرداریی بۆ هێورکردنهوهى گرژییهکانى نێوان پارتى و یهکێتى نهنراوه، دیاریش نییه کهى ههردوو حزب کۆدهبنهوه و کۆتایی بهگرژییهکانى نێوانیان دههێنن.

سهرههڵدانى گرژییهکان هاوکاتن لهگهڵ بهرزبوونهوهى دهنگى ناڕهزایی لهلاى بهشێک لهسهرکردهکانى یهکێتى سهبارهت به جێبهجێنهکردنى رێککهوتنهکهیان لهگهڵ پارتى و وهرنهگرتنى تهواوى پشکى حزبهکه لهحکومهتدا.

حاجى مهسیفى، جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى سێى یهکێتى لهههولێر لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «یهکێتى و پارتى دهبێت زۆر لهو ئاسته بهرزتر بڕوانن، کهکێشهکان بهقهیراناوى بهجێبهێڵن، لهساحهى کوردستان کهسمان ناتوانین کهسمان رهش بکهینهوهو ههردوکمان پێکهوهو تهواوکهرى یهکترین، نه پارتى و نه یهکێتى ناتوانێت که بهتهنیا حکومهت دروست بکات و ئهوه ناتێگهیشتنه له راستى ئهمڕۆ».

ههروهها ئهوهى خستهڕوو کێشهو گرفت دهبن، بهڵام دهبوایه لهئاستى خۆیدا چارهسهر بکرێت، «مهحمود سهنگاوى ئهوه نهبوو بگهڕێنرێتهوه«.

ناوبراو جهخت لهوه دهکاتهوه بهردهوام وتوویانه که تائهو بازگانه لهژێر دهسهڵاتى حزبیدا بن کێشه دروستدهبێت و پێویسته ئاسایشى گشتى که سهر بهئهنجومهنى وهزیرانه، دهبوایه سهر بهوهزارهتى ناوخۆ بێت» پێمباشه بازگهکان تێکهڵ بێت و یهکبخرێى، نهک بهشێکى لاى یهکێتى و بهشهکهى دیکهى لاى پارتى بێت، چونکه مێژوو رهحم بهکهس ناکات».

هاوکات، ئهوهشى دووپاتکردهوه کهسیماى دوو ئیدارهیى بهحکومهتى ههرێمهوه دیاره، وتى «ئێمه بهرێوهبهرێکى گشتیمان لهههولێر و دهۆک نییهو پارتیش لهپارێزگاى سلێمانى، ئهمه دوو ئیدارهییه، ئهگهر ههردوولا لهحکومهته خۆجێییهکان  بهشداربن ئهوکات دوو ئیدارهیى نابێت».

جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى سێى یهکێتى لهپارێزگاى ههولێر لهبارهى تهقهکردن لهکۆمیتهکانى یهکێتى ئهوهى روونکردهوه ئاسایشى ههولێر چونهته کۆمیتهکان و ئهوان لێى بهرپرسن، وتیشى «خهڵکى گێرهشێوێن لهناو پارتى و یهکێتیشدا ههیهو بهئاشکرا نین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار